شازادە هاری: شەڕ سوودی نییە دەمەوێ ئاشت ببمەوە

11:50 - 2025-07-20
هەمەرەنگ
15 جار خوێندراوەتەوە

دوای ساڵانێكی زۆر یەكەمین پەیوەندی نهێنی ناڕەسمی بە مەبەستی ئاشتبوونەوەی شازادە (هاری) و شا (چارڵزی سێیەم) لە بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا بەڕێوەچوو. 
بەپێی رۆژنامەی (دەیلی مەیلی) بەریتانی، بۆ یەكەمجار وردەكارییەكانی ئەو كۆبوونەوەیەی خستەڕوو، كۆبوونەوەیەكی نهێنی ناڕەسمی لەنێوان شازادە هاری و شاچارڵزی سێیەم، بەڕێوەچووە، هەرچەندە كۆبوونەوەكە كارنامەیەكی دیاریكراوی نەبووە، بەڵام دەرفەتێكی دەگمەنە بۆ هەردوولا بۆ ئەوەی گرژیی و ناكۆكییەكان وەلابنێن و بەرەو  ئاشتی هەنگاوبنێن و هەلێكی رەخساند، بۆ ئەوەی دوای ساڵانێك كەناڵێك هەبێت بۆ نزیکبوونەوەیان.
رۆژنامەكە راشیگەیاندووە سەرچاوەیەك پێی وتوون: ئەو كۆبوونەوەیە هەنگاوی یەكەمە بۆ ئاشتبوونەوەی نێوان شازادە هاری و باوكی، دەستپێكردنێكی باشە بە راستەیەكی دروستدا.
ئەم كۆبوونەوەیە چەند هەفتەیەك دوای ئەوە دێت كە شازادە هاری لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی (بی بی سی) رایگەیاندبوو، بەڕاستی دەمەوێت لەگەڵ خێزانەكەم ئاشت ببمەوە، ئەم شەڕ و ناكۆكییانە هیچ سوودێكی نییە و نامەوێت ئەم دۆخە ئاوا بەردەوام بێت. 
كێشەی ناو بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا ساڵی 2020 دەستیپێكرد ئەوكاتەی شازادە هاری و میگان ماركڵ بڕیاریاندابوو لە رۆڵی رەسمی شاهانەی خۆیان پاشەكشە بكەن،  دواتر چەندین چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی شۆككەر وایكرد كێشە و مشتومڕەكان لەنێوان بنەماڵەکەدا زیاتر قووڵ ببێتەوە و پەرە بستێنێ. شازادە هاری بە ئاشكرا باسی لەوە كردبوو ئەوكاتەی ئەندامی باڵای بنەماڵەی شاهانە بووە هەستی بە نادادپەروەری كردووە، هەروەها باسی لە دەستێوەردانی رۆژنامەوانی و گرژی خێزانی و كاریگەرییە دەروونییەكانی ئەو قۆناغە لەسەر ژیانی خۆی و هاوسەرەكەی كردبوو. شا چارڵز پێشنیازی كردووە كە پێگەی شازادە هاری لەناو بنەماڵەی شاهانەدا بگەڕێتەوە، بەڵام تەنها لە دوای مردنی. 
 ژیار سەعید   

بابەتە پەیوەندیدارەکان