ترەمپ داوای 10 ملیار دۆلار لە وۆڵ ستریت دەكات

12:11 - 2025-07-20
ئابووری
31 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سكاڵایەكی دژی رۆژنامەی وۆڵ ستریت تۆماركرد و تیایدا داوای 10 ملیار دۆلار قەرەبووی كردووە، لەبەر ئەوەی رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا باسی ترەمپی كردووە، كە لە ساڵی 2003دا پیرۆزبایی رۆژی لەدایكبوونی لە جیفری ئیبستین كردووە و ئەو وێنەیەش كە بۆیان داناوە ئاماژەی سێكسی تێدایە.
لە سكاڵاكەدا، ترەمپ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە خاوەنەكانی رۆژنامەكە و ستافەكەی سوكایەتییان پێكردووە و ناویان زڕاندووە.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان