سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خانەنشینانی نوێ لەگەڵ مووچەی مانگی ئایاردا پێنج مووچە وەردەگرن.
سەرچاوەکە دەڵێت، بەشێکی زۆری دۆسێی خانەنشینانی نوێی شارستانی تەواو بووە و مووچەکانیان پێکەوە وەردەگرن.
وتیشی، دۆسێی خانەنشینانی نوێی سەربازی بەهەمان میکانیزم مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ئەوانەی دۆسێکانیان تەواو بووە و پێشتر هیچ مووچەیەکی خانەنشینیان وەرنەگرتووە، ئەوانیش پێنج مووچە پێکەوە وەردەگرن.
سەبارەت بەو مینحە 100 هەزارییەی کە لە عیراق بە خانەنشینان دەدرێت و لەهەرێمی کوردستان راگیراوە، سەرچاوەکە وتی، وەزارەتی دارایی پێشتر نووسراوی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کردبوو بۆ ئەوەی بڕە پارەکە خەرجبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی نووسراوەکە نەدراوەتەوە.