جێگری سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لێپرسراوی بازنەکانی هەڵبژاردن کرد

01:27 - 2025-07-20
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشیتمانیی کوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، بەئامادەبوونی هەڤاڵان سەرکەوت زەکی و (د.جوان ئیحسان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد، لەگەڵ بەشێک لە لێپرسراوی بازنەکانی هەڵبژاردن لەپارێزگای سلێمانی و جەختیکردەوە لە ئامادەکاری بۆ دانانی میکانیزم و ڕێکاری گونجاو لەکاتی پڕۆسەی بانگەشەدا و پتەوکردنی هەماهەنگی لە نێوان سەرپەرشتیارانی کەمپینەکانی یەکێتیدا و هەڤاڵانی بازنەکانی راسپارد ئەرکەکانی ئایندە بە وردی و ژیری و واقیعیانە جێبەجێبکەن.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، هیوای خواست وەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاکان، هەمووان بەجۆشوخرۆش و یەکێتیانە ئەرکەکانمان جێبەجێبکەین.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان