نەرمین مەعروف: پێویستە هەرێم بڕێکی کەمیش بێت نەوت هەناردە بکات

06:10 - 2025-07-20
کوردستان
43 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بە مەرجێک هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێ بکات بە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

بەوتەی نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، تەیف سامی جەختیکردووەتەوە کە دەبێت هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەست بکات.

 نەرمین مەعروف پێشنیازی کردووە، هەرێم وەک نیازپاکی، سەرەتا داهاتەکە رادەست بکات و بە بڕێکی کەمیش دەست بە هەناردەی نەوت بکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان