ئێران و ئەوروپا لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی رێککەوتن

08:05 - 2025-07-20
جیهان
38 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران رایدەگەیەنن، تاران و وڵاتانی ئەوروپا لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمی رێککەوتوون، بەڵام کات و شوێنی گفتوگۆکان هێشتا دیارینەکراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، دانوستانەکان لەسەر ئاستی یاریدەدەری وەزیرانی دەرەوە دەبێت. 

رێککەوتنەکە دوای هۆشداریی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا دێت، کە رایانگەیاندبوو ئەگەر تا کۆتایی مانگی ئاب پێشکەوتن روونەدات، سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش کە بەپێی رێککەوتنی 2015 راگیرابوون، بەسەر ئێراندا دەسەپێننەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان