سەرۆک بافڵ: رێگەنادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە

09:15 - 2025-08-11
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د.محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە لەبارەی پرسە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە پابەندبوون بە لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دەستوورەوە کرایەوە.

سەرۆک بافڵ پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، درێژەکێشانی ئەم کێشەیە کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی وڵاتەکەمان دەبێت، بۆیە باشترین رێگەچارە بۆ هەموو لایەک پابەندبوونە بە رێککەوتنەکان، چونکە رێگەنادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان