یەکێتیی ئەوروپا یاسای شەفافییەت بۆ زیرەکیی دەستکرد دەسەپێنێت

10:15 - 2025-08-11
جیهان
41 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی ئەوروپا یاسایەکی نوێی بۆ زیرەکیی دەستکرد خستە بواری جێبەجێکردنەوە، کە گەشەپێدەران ناچار دەکات ئاشکرای بکەن چۆن مۆدێلەکانیان کاردەکات و چ داتایەک بۆ راهێنانیان بەکارهاتووە.

یاساکە مۆدێلەکانی وەک "چات جی پی تی" و "جێمینای" دەگرێتەوە و ئامانج لێی پاراستنی مافی کۆپیکردن و موڵکایەتیی فیکرییە. 

سزای سەرپێچیکاران دەگاتە 15 ملیۆن یۆرۆ (17.1 ملیۆن دۆلار) یان 3%ی داهاتی ساڵانەیان. کۆمپانیای گوگڵ رایگەیاندووە پابەند دەبێت، بەڵام هۆشداریی داوە لەوەی رەنگە رێکخستنەکان زیان بە داهێنان بگەیەنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان