شاجوانی گوندەکانی فەرەنسا

11:05 - 2022-09-04
ژینگە
586 جار خوێندراوەتەوە
گوندی بێرگهایم-ی فەرەنسی

لەپێشبڕکێیەکی تەلەفزیۆنی France 3 بۆ دیاریکردنی جوانترین و خۆشترین گوندی فەرەنسا، ئەمساڵیش گوندی» بێرگهایم» بۆ جاری چوارەم بەیەکەم دەرچوو، هەرچەندە بەرپرس و هاوڵاتیان دڵخۆشن بەو سەرکەوتنە، بەڵام دەشڵێن بردنەوەی ئەمجارە زیانی زیاترە لە قازانجەکەی، کوێخای گوند دەڵێت لە 2013 ەوە لە دوای ئەوەی بۆ یەکەمینجار نازناوی جوانترین گوندمان پێبەخشرا گەشتیارێکی زۆر روومان تێدەکەن و ساڵانە دەگاتە 300 هەزار کەس، بەڵام لەدوای ئەوەی ناوبانگی زۆرمان دەرکردووە ئێستا گەشتیاران بوون بە ملیۆن، ئەمەش بۆتە کێشە چونکە رووبەری گوند و کارە خزمەتگوزارییەکانمان بە قەبارەی گەشتیاران فراوان نەبووە و بەهۆی قەرەباڵغییەوە هەموو دەمێ کێشە و شەڕ لە نێوان خەڵکی گوند و گەشتیاران دروست دەبێ و هەر خەریکی ناوبژی و چارەسەری کێشەکانین کە زیانی زۆری پێگەیاندوین.

سەرچاوە: The Times 

بابەتە پەیوەندیدارەکان