دونیای جمکەکان جیاوازە

03:38 - 2022-09-18
ژینگە
450 جار خوێندراوەتەوە
جمکەکان لە هەندێ سیفاتی بۆماوەیی لەیەکدەچن

لەهەموو کۆمەڵگەکان جمکەکان لەدایک دەبن، لەو وڵاتانەی زۆرترین جمکیان هەبێت نایجیریایە کە بە رێژەی 4 ٪  ەو کەمترینیش وڵاتی چینە بە رێژەی 1 ٪ یە، زۆربەی منداڵە جمکەکان «دوانەکان» لەهەندێ سیفاتی بۆماوەییەوە لە یەکدەچن و دونیای تایبەت بەخۆیان هەیە.
بەپێی گۆڤاری Institute of General Linguistics بێت نزیکەی نیوەی ئەو منداڵە جمکانەی لەدایک دەبن زمانێکی تایبەتی بەکاردێنن هەر تەنها خۆیان لێی تێدەگەن و بەکاریدێنن، هەروەها 22 ٪ یان چەپەن واتە دەستی چەپیان ئەکتیڤ ترەو زیاتر لەهی راستە بەکاریدێنن، کاتێک یەکێکیان چەپەبێت هەمانشێوە ئەوەی تریش دەبێتە چەپە، دەرکەوتووە هەموو جمکەکان زووتر لە ئاسایی پێدەگەن  و زۆربەیان لە هەفتەی 36 ەمین لەدایک دەبن.
توێژینەوەکان سەلماندویانە جمکەکان دەنگیان زۆر بەرزترە لەهی خەڵکانی ئاسایی ئەگەر دوانیەکی سێ ساڵان هاواربکات بەرزی شەپۆڵی دەنگەکانی بەقەد 200 کەس دەبێت گفتوگۆی ئاسایی بکەن، سایتی Science Alert  نوسیویەتی زۆربەی جمکەکان هەر لەناو سکی دایکیانەوە چەند ئەندامێکیان بەیەکەوە بەستراوەتەوە و کاتێک لەدایک دەبن لێکجیادەبنەوە، هەورەها لە منداڵدانی دایکیانەوە یاری لەگەڵ یەکدی دەکەن و بەجوڵەی سەیر یەکتری دەبزوێنن، کە دەگەنە چوارساڵی پرسیاری زۆر لە دایک وباوکیان دەکەن، ئەوەی سەیرە جمکەکان هەمان بۆنیان هەیە و بگرە سەگ کە زۆر هەستیارە و بۆ لێکجیاکردنەوەی بۆن بەکاردێت ناتوانێت جیاوازی بۆنی جمکەکان دیاری بکات.
بەپێی توێژینەوەیەکی Proceedings of the Royal Society ئەو دایکانەی منداڵی جمکیان دەبێت بەو پێیەی لەشولاریان پتەوترو بەرگری لەشیان بەهێزترو منداڵدانیان کاراترە، تەمەنیان درێژترە لەدایکانی ترو بەرگری نەخۆشی زیاتر دەگرن.
سەرچاوە: einerschreitimmer 

بابەتە پەیوەندیدارەکان