خۆت دڵخۆش بكە

11:28 - 2022-10-09
ژینگە
680 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دیانا ئەحمەد


هەموومان پێمان خۆشە ژیانمان بە بەردەوامی خۆش بێت، بەڵام هەموو كاتێکیش ژیان خۆش نابێت، بێگومان رۆژی ناخۆشیش هەر هەیە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە ژیان بە بەردەوامی ناخۆش دەبێت، چونكە ناخۆشی تاسەر نابێت و دوای هەموو ناخۆشییەك خۆشی دێت.
هەندێك مرۆڤ بێ ئەوەی هیچ هۆكارێك هەبێت هەست بە بێتاقەتی و دڵتەنگی دەكات، بەڵام دەتوانن بە چەند هەنگاوێك چارەسەری بكەن.
چۆن دەتوانیت بە چەند هەنگاوێك و بەخێراترین كات هەست بەخۆشی بكەیت؟
*دەتوانیت بە بەردەوامی ورەی خۆت بەرز بكەیتەوە و بیر لەو سەعاتانە بكەیتەوە لە كاتی هەستان تا كاتی خەوتنت تاكو بزانیت چیت كردووە، ئەو ماندووبوونەی هەتبووە لە رۆژەكەتدا ئەنجامی هەبووە یان نا؟
*دەتوانیت رۆژانە تەماشەی ئەپی یوتوب بكەیت و سەیری ڤیدیۆیەكی كۆمیدی بكەیت و خۆت دڵخۆش بكەیت، چونكە دەتوانیت بەو هەنگاوە دڵخۆش بیت و مێشكت ئارام بێتەوە، هاوكات هەستكردن بە دڵخۆشی دڵت پتەوتر دەكات و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت.
*گوێگرتن لە میوزیكی ساڵانی هەشتاكان جیاوازییەكی تەواوی هەیە و دەتوانیت چێژێكی لێ وەربگریت و تەواوی رۆژەكەت بگۆڕێت.
*بە بەردەوامی وەرزش بكە، چونكە وەرزش پێویستە بكرێتە ناو لیستی رۆژانەتەوە، وەرزش تەندروستی و باری دەروونیت جێگیر دەكات و ئارامیت پێدەبەخشێت.
*هاوڕێیەتی كەسانی ئەرێنی بكە كە بەبەردەوامی وزەیەكی خۆشیت پێدەبەخشن و سوودیان دەبێت بۆ دەروونت و بەرەو پێش هەنگاوت لەگەڵ بنێن و كەسانی تێگەیشتوو بن لە ژیاندا، چونكە ئەو كەسانە بە تەواوی دڵخۆشت دەكەن.
*ناوبەناو گاڵتە بەخۆت بكە، چونكە گەر گاڵتە بەخۆت نەكەیت ئەوە تۆ زۆر ژیانت بە قورسی هەڵگرتووە، بۆ نموونە گاڵتە پێكردن بە خۆت دەتوانیت لەگەڵ خۆتدا بڵێیت من زۆر سەیرم گوێ لە گۆرانی سەیر دەگرم و حەزم لە شتی منداڵانەیە، لەمەوە پێكەنینت بە خۆت و هەستە منداڵییەكانت دێت.
*پاڵكەوتن لە شوێنە گشتییەكان و سەیركردنی ئاسمان هەستێكی تەواو جیاوازت بۆ دروست دەكات، بەڵام بێگومان زۆربەمان ئەم هەنگاوەمان پێ عەیبە، بەڵام شایەنی تاقیكردنەوەیە، بۆ نموونە پاڵكەوتن لە نووسینگەگەت، لەسەر شۆستەكان، باخەكان، قاوەخانە یان لە هەر شوێنێكی دیكە كە خەڵكی بەدەگمەن تێیدا پاڵ بكەون، چونكە ئەمە خۆشییەكی تایبەتت لا دروست دەكات.
سەرچاوە: annajh.net

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان