ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێران چارەسەر دەکات؟

09:23 - 2024-04-29
بورهان شێخ رەئوف
109 خوێندراوەتەوە

ئەمریكا رۆڵێكی گرنگی گێڕا بۆ ئەوەی ئەو بەریەك كەوتنانەی مانگی نیسانی 2024   لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بە شێوەی راستەوخۆ بۆ یەكەم جار روویاندا،  نەبێتە جەنگێكی فراوان لە ناوچەکە، ئەویش لە رێگەی:
1 -ئەمریکا  بە هاوكاری لەگەڵ هاوپەیمانەكانی بەرگرییان لە ئیسرائیل كرد  لە كاتی هێرشەكانی ئێران بۆ سەری، نەیانهێشت زیانی گەورە بەر ئیسرائیل بكەوێت.
2- گوشاریان لە ئیسرائیل كرد تا كاردانەوەی بەرامبەر بە ئێران نەبێت لە بەرامبەر ئەو هێرشەی لە  14/4/2024 كرایە سەری و بەوە بوەستێت كە سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێنا لە بەرنگاربوونەوەی هێرشەكەدا، یان هیچ نەبێت كاردانەوەیەكی سووكیان هەبێت، هەرواشیان كرد ئەو هێرشە بچكۆلانە بوو لە 19/4/2024 لە نزیك ئەسفەهان کردیان.   
لە چوار دەیەی رابردوودا هەردوو لایەنی ئێران و ئیسرائیل، شەڕی ناڕاستەوخۆیان کردووە، لە رێگەی لایەنی سێیەم و بریكارەكانیانەوە، بەڵام ئەمجارە لێدانی كونسوڵخانەی ئێران  لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، بەلای ئێرانەوە، گۆڕانكاری بوو لە رێساكانی پێكدادانی نێوانیان و بە پێشووەچوونێكی سامناكی هەژمارکرد، بە پێویستی زانی بۆ پاراستنی شكۆی خۆی، وەڵامی  توند بداتەوە لەسەر بنەمای  كاردانەوەی وەك خۆی، بەڵام بەبێ‌ ئەوەی بخزێتە جەنگی راستەوخۆوە، چونكە ئێران 72 سەعات پێش هێرشەكەی وڵاتانی دراوسێی خۆی  لەوانە هاوپەیمانانی  ئەمریكاشی  ئاگادار كردەوە لەسەر زاری وەزیری دەرەوەی ئێران.

 

ئەمریكا هەوڵی دا، ئیسرائیل كاردانەوەی نەبێت، بەڵام حکومەتی ئەمریكا و خودی بایدن ئەمەیان بە سووكایەتی بۆ ئیدارەكەیان زانی

 

بەپێی هەواڵەکان، سعودیە و ئیمارات ئەمریكایان ئاگادار كردبووەوە، لە كاتێكدا ئێران نەخشەی هێرشەكەی وادانابوو كە بنكەی (نەفاتیم) بكاتە ئامانج لە بیابانی نەقەب، ئەویش بۆ دووپاتكردنەوەی ئەوەی پیشانی بدات کە توانای هەیە بگاتە ئەو ئامانجە سەربازییە ستراتیجیە، سەرەڕای هەموو ئەو ئەو سیستمە بەرگرییە بەهێزانەی كە ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی دایانمەزراندبوو بۆ بەرنگاربوونەوەی گورزەكەی ئێران .
ئەمریكا هەوڵی دا، ئیسرائیل كاردانەوەی نەبێت، بەڵام حکومەتی ئەمریكا و خودی بایدن ئەمەیان بە سووكایەتی بۆ ئیدارەكەیان زانی، تەنانەت پێیانوابوو، نەتەنیاهۆ دەخوازێت ئەمریكا راكێشێتە ناو جەنگێكی فراوانەوە و بایەخ بە بەرژەوەندیی و ئامۆژگارییەكانیان نادات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریكا  بەردەوام هاوکاریی ئیسرائیل دەكات، دوا هاوکارییش، دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بوو لە 20/4/2024 لە سەر یاسای پێشكەشكردنی (26) ملیار دۆلار كۆمەكی سەربازی بۆ ئیسرائیل.

 ئێران پێی وابوو، لێدانی کونسوڵگەرییەکەی لە دیمەشق، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

وتارەکانی نوسەر