(49)
گوێگرتن یان باشتره بڵێم چێژوه‌رگرتن له میوزیك به‌هه‌موو مرۆڤێك ناكرێت، چونكه چۆن ژه‌نینی میوزیك هونه‌ره، چێژ وه‌رگرتنیش له میوزیك هونه‌ره و هه‌موو مرۆڤێك ئه‌م هونه‌ره‌ی نییه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆرجار ژه‌نینی ئامێرێكی میوزیك وا ده‌كات سه‌رنجی هه‌موو بینه‌ر و گوێگرێك رابكێشێت به‌لای خۆیدا و ناچاری بكات ببێته چێژ وه‌رگری پارچه میوزیكه‌كه یان ئامێر ژهنینهكه، نموونه‌ش بۆ ئه‌وه هونه‌ری باڵای هونه‌رمه‌ند و مامۆستای میوزیكی كوردی و ئه‌كادیمی دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید-ه.
هه‌مووان، به وه‌ستان و ژه‌نینه ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی له گۆرانی (نێرگز) یان (هه‌ی نێرگز) ده‌یناسینه‌وه، كاتێك تیپی مۆسیقای دهۆك كێبڕكێی باشترینه‌كانی ده‌كرد له كۆتایی حه‌فتاكان تا كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه خۆی دامه‌زرێنه‌ری بوو، ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 1989 له فێستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری عیراق پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا، جگه له‌مه‌ش ئه‌م تیپه ته‌نیا تیپ بوو كه میوزیكی فۆلكلۆری كوردی تێكه‌ڵ به میوزیكی رۆژئاوایی كرد و سه‌ركه‌وتنێكی باشیان به‌ده‌ستهێنا.
مامۆستا دڵشاد، خۆی و كه‌مانچه‌كه‌ی ده‌ستی، هه‌میشه به جلوبه‌رگێكی بادینیانه و له ناخی بادینانه‌وه، میوزیكه به‌رزه‌كه‌ی بۆ ده‌ژه‌نین و چه‌ندین نه‌وه‌ی پێگه‌یاندووه چ له میوزیسیان چ له گۆرانیبێژ.
دڵشادهكهی بادینان، هه‌ر زوو توانی ببێته خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمی له بواری میوزیك و له ساڵی 1977 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدای به پله‌ی نایاب ته‌واو كرد، تا دواجار له ساڵی 1988 له به‌ریتانیا و له زانكۆی وێڵز بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له بواری میوزیك وه‌رگرت.
مامۆستا دڵشاد، ته‌مه‌نی 66 به‌هاره و له نه‌مسا ده‌ژی، ئێستاش كه خۆی و كه‌مانچه‌كه‌ی له‌سه‌ر سته‌یج ده‌وه‌ستن، راقیترین میوزیك پێشكه‌شده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایی كۆمه‌ڵێك كۆنسێرت و سیمفۆنیای پێشكه‌شكرد و چه‌ند به‌رهه‌مێكی بڵاوكرده‌وه كه باوه‌ڕم وایه ئه‌وه‌ی هونه‌ری چێژ وه‌رگرتنی هه‌بێت، حه‌ز به گوێگرتن له‌م ژه‌نینه مه‌زنه ده‌كات، كه هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زنی وه‌كو دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید پێشكه‌شی ده‌كات.