راوێژکارێکی سودانی: دەبێت مووچە لە رێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە "تەوتین" بكرێت

09:37 - 2024-05-03
عیراق
120 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، هەندێك لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان داوایان لە فەرمانبەران كردووە مووچەكانیان "تەوتین" نەكەن، بەڵام هەر دەبێت مووچە لە رێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە "تەوتین" بكرێت.

زیا ناسر، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، هەركاتێك رێوشوێنەكان تەواوبوون ئەوا مووچەی مانگی نیسان دەنێردرێت.

لەبارەی "تەوتین"كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیشەوە رایگەیاند، هەندێك لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان داوایان لە فەرمانبەران كردووە مووچەكانیان "تەوتین" نەكەن بەڵكو لە هەژماری من بەشداری بكەن، بەڵام دەوڵەتی عیراق پابەندی رێوشوێنەكان دەبێت و بەبانکیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بانکە فیدراڵییەکانەوە دەبێت.
وتیشی، کێشەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان چەند ساڵێکە هەیە و کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عیراق کاتیان پێویستە بۆ چارەسەرکردن، حکومەتى فیدراڵ جیاوازى ناکات لەنێوان فەرمانبەرانى عیراق لە زاخۆوە تاوەکو فاو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان