سەرۆک بافڵ و سودانی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

03:23 - 2024-05-03
عیراق
139 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان و ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی و خزمەتگوزاری كرایەوە.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندیی نێوان لایەنەكان و بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە وەك باشترین بژاردە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە دووپاتكرایەوە. داواشكرا یاسا بەركارەكان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاستەنگییەكان و زاڵبوون  بەسەر ئاڵنگارییەكان بن و هەموو هەوڵەكان لە خزمەت خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بێت.

کۆبوونەوەكە پابەندیی خۆی بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هەموو لایەک بەبێ جیاوازی دووپاتکردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان