ئیڤان زیاد هه‌مزه، خاوه‌نی رێكخراوی (ئیڤان بۆ هزری نوێ)یه، ئێستا سه‌رقاڵی مۆنتاژكردنی فیلمی ترسناكی (شه‌وی خوێن)ە، فیلمه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی خۆبه‌خشانه به‌رهه‌مهاتووه.
ئیڤان زیاد له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه‌ی به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: بیرۆكه‌ی فیلمی (شه‌وی خوێن)، بۆیه فیلمێكی ترسناكه، چونكه له مێژه‌وه خولیای ژانری ترسناكم، حه‌زم كرد ئێمه‌ش وه‌ك (كورد) خاوه‌ن فیلمێكی سینه‌مایی (ترسناك)بین، ئێستا خه‌ریكی مۆنتاژ كردنی فیلمهكهین، بڕیاره ئه‌مساڵ نمایش بكرێت زیاد له (25) ئه‌كته‌ر
تێیدا به‌شدارن.
ئیڤان وتیشی: فیلمه‌كه باس له چه‌ند كارمه‌ندێكی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ده‌كات كه به ئه‌ركێك ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی شار و رێ‌یان لێههڵهدهبێت و توشی حاڵه‌تی نه‌خوازراو ده‌بنه‌وه، تا ئێستا دیاریمان نه‌كردووه كه له چ شارێك نمایشی ده‌كه‌ین، زه‌حمه‌تی زۆرمان بینی له نه‌بوونی سپۆنسه‌ر و لۆكه‌یشنی دوور، فیلمه‌كه‌مان به خۆبه‌خشی به‌رهه‌مهاتووه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خاوه‌ن خولیاوحهزێكی زۆرین بۆ فیلمی سینه‌مایی و یه‌كه‌م فیلممانه كه به‌رهه‌می ده‌هێنین، به‌داخه‌وه لەبەرئەوەی ناسراو نەبووین فهندهكانی ئێستا ته‌نها سپۆنسه‌ری ئه‌و ئه‌كته‌رانه ده‌كه‌ن كه كۆنن و ده‌ركه‌وتوون، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی (رێكخراوه دیموكراتییه‌كان) و پاره‌ی گیرفانی خۆمان دابینكرد بۆ فیلمه‌كه، له‌به‌ر خولیا زۆرهكهمان به‌ئه‌نجاممان گه‌یاند، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆرمان پێبچێت بۆ ته‌واوكردنی فیلمه‌كه.
یه‌سنا محه‌مه‌د