بڕیاره سه‌عات 10ی سەرلەبه‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 9/5/2024، له هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، (مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌سازان) بكرێته‌وه، مۆزه‌خانه‌كه هه‌میشه‌ییه و یه‌كه‌م مۆزه‌خانه‌یه له كوردستان تایبه‌ت بێت به وێنه و كه‌لوپه‌ل و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به هونه‌رمه‌ندانی بواره‌كانی شانۆ و دراما و سینه‌ما و فیلم، به سپۆنسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی.
له‌باره‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌وه هونه‌رمه‌ند نه‌به‌ز حه‌مه‌شوكر به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه، یه‌كه‌م مۆزه‌خانه‌ی ئه‌رشیفییه كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌پاراستنی به‌شێك له كه‌لوپه‌ل و وێنه و یادگاری و به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسی هونه‌رمه‌ندانی كورد كه دوای خزمه‌تێكی زۆر كۆچی دواییان كردووه و هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك به‌شێكی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانكراوه له‌گه‌ڵ زانیاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه.
نه‌به‌ز وتیشی: ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ئاماده‌سازییان بۆ كردووه به سه‌رپه‌رشتی ژنه هونه‌رمه‌ند به‌یان زه‌ریفی و سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا گه‌وره‌یی هونه‌رمه‌نده‌كانمان له بیر نه‌كه‌ین، به هیواین له داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ هونه‌رمه‌ندانی بواره‌كانی تریش هه‌مان
پڕۆژە بكرێت.
كۆمار مه‌سعود