چه‌ند چالاكیه‌كی رۆشنبیری له‌چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی رۆشنبیری كه‌ركوك به‌سه‌رپه‌رشتی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتيی ئه‌دیبانی عیراق ئه‌نجامدرا.
چیرۆكنووس فه‌یسه‌ڵ هه‌مه‌وه‌ندی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقه‌كه وتی: چالاكییه‌كان تا رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وامیيان هه‌یه، له رۆژانی رابردووش‌دا دوو كۆڕی ناساندنی كتێب بۆ شاعیر نه‌رمین تاهیر بابا و وریا شهاب رێكخرا، هەروەها پێشانگه‌ی تایبه‌تی فۆتۆگرافه‌ر نوره‌دین خالیدی سازكرا، وتیشی لقه‌كه‌یان ئه‌ندامانی كارای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك له‌خۆ ده‌گرێ كه به‌شداريی له چالاكیه‌كانیاندا ده‌كه‌ن.
شوان كه‌ركوكی