(ئه‌مساڵ ئێمه‌ سنووره‌كان ده‌شكێنین و كارێكی ناوازه‌ ده‌كه‌ین)

هه‌فته‌ی داهاتوو، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ ئه‌مستردام ده‌ستپێده‌كات

11:15 - 2024-05-08
هەمەرەنگ
67 جار خوێندراوەتەوە

له‌ رۆژانی 10-11-12/5/2024، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ ئه‌مستردام به‌ به‌شداری چه‌ندین كورته‌ فیلم و فیلمی درێژی كوردی سازده‌كرێت.
فێستیڤاڵه‌كه‌، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واوبووه‌ و به‌ پێی دروشمی فێستیڤاڵه‌كه‌ ئه‌مساڵ بایه‌خی زیاتریان به‌ كورته‌ فیلم داوه‌،  بۆیه‌ نووسیویانه‌: زۆرجار له‌جیهانی فیلمدا كورته‌ فیلمه‌كان چاوپۆشییان لێده‌كرێت، به‌ڵام ده‌زانین كه‌ هێز و كاریگه‌ریی كورته‌ فیلم به‌ هه‌مان شێوه‌ی فیلمه‌ درێژه‌كان به‌نرخن. ئه‌مساڵ ئێمه‌ سنووره‌كان ده‌شكێنین و كارێكی ناوازه‌ ده‌كه‌ین و  نمایشكردنی فیلمه‌كانی رۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ داده‌نرێت، پێنج كورته‌ فیلمی ناوازه‌ له‌خۆده‌گرێت و  هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێكی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگای كوردیی له‌ خۆگرتووه‌.
كۆمار مه‌سعود

بابەتە پەیوەندیدارەکان