رۆمانی (حەسیرەکە.. دەچرکە پێش مردن) نووسینی کەمال عەبدوڵڵا گوزەرێکە بە نێو کوچە و کۆڵانەکانی کەرکوکدا، نووسەر پێشکەشی کردووە بە ئەهلی بازاڕ و پاڵەوانە راستەقینەکانی پشت رووداوەکانی حەڵواچییەکان و حەسیرەکە و ئەوانەی مێژوو باسی نەکردوون و باسیشیان ناکات. رۆمانەکە 594 لاپەڕەیە و لە چاپخانەی رٶی بەتیراژێکی کەم بەڵام ناوەڕۆکێکی سەرنجڕاکێش چاپکراوە.