مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی پێشمەرگەی دێرین، رێبوار ئەنوەر بەگ دەکەن

04:10 - 2024-05-08
کوردستان
191 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 7/5/2024  لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی پێشمەرگەی دێرین، رێبوار ئەنوەر بەگ-یان کرد لە سلێمانی.
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتاریەت لە نزیکەوە لە باری تەندروستی هەڤاڵ رێبواریان پرسییەوە و هیوای سەلامەتیان بۆ خواست، بە ڕێزەوە لە بنەماڵەی مەحموود خانی دزڵی-یان روانی کە وەک خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕی کوردایەتی هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە رووداوەکاندا بینیوە و مایەی شانازی هەموولایەک بووە، هەڤاڵ رێبواریش یەکێکە لەو تێکۆشەرانە و پێگە و خزمەتەکانی جێگای پێزانینمانە.
لە بەرامبەردا پێشمەرگەی دێرین رێبوار ئەنوەر بەگ، بەگرنگییەوە باسی لەو سەردان و بەسەرکردنەوانەی تێکۆشەران خەباتی کوردایەتی کرد لە لایەن مەکتەبی سکرتاریەتەوە دەکرێت و هیوای خواست خزمەتی زیاتری قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ بکرێت و ئاوەڕی جددیتریان لێبدرێتەوە تەئکیدیشیکردەوە هەمیشە پێشمەرگەیەکی بەوەفای کورد و یەکێتی دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان