دیپلۆماسیەتی گۆشتی مانگا

10:11 - 2024-05-09
ئابووری
43 جار خوێندراوەتەوە
لۆلا دا سیلفا و فومیو کیشیدا

ئا: لاپەڕەی ئابووری


بەرازیل لە ریزبەندی یەکەمی بەرهەمهێنی گۆشتە لە جیهاندا

لۆلا دا سیلفا سەرۆکی  بەرازیل  لە بەرازیلای پایتەختی بەرزایل، پێشوازی لە فومیو کیشیدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کرد، بابەتی گرنگ و سەرەکی بۆ بەرازیل، کردنەوەی بازاڕەکانی ژاپۆنە بۆ گۆشتی بەرازیل کە لە ساڵی 2005وە هەوڵی بۆدەدەن. هەر بۆیە سەرۆکی بەرازیل، ویستی لە رێگەی سازدانی خوانێکەوە بۆ میوانەکەی، تام و جێژی گۆشتی بەرازیلی بۆ باس بکات، هەر ئەمەش وایکرد، کە بەشێک لە میدیاکانی جیهان، بە دیپلۆماسیەتی مانگا ناوی بەرن.

بازاڕی ژاپۆنی
ژاپۆن یەکێکە لە بازاڕە گرنگەکانی گۆشت لە جیهاندا، چونکە لە 70 % پێداویستی گۆشت لە دەرەوەی وڵات هاوردە دەکات، هەر ئەمەش وایکردووە کە زۆرێک لەو وڵاتانەی هەناردەی گۆشت دەکەن لەپێش هەمووشیانەوە بەرازیل، چاویان لە بازاڕی ژاپۆن بێت. بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ژاپۆنی بێت، 80 % ی  هاوردەی گۆشت لە ئەمریکا و ئوسترالیاوە دەکات، هەربۆیە ژاپۆن بازاڕێکی گرنگە بۆ ئەم دوو وڵاتەو ئێستاش بەرازیلیش چاوی لەم بازاڕە گرنگەی جیهانە.

گەورەترین بەرهەمهێنی گۆشت لە جیهاندا
بەرازیل لە ریزبەندی یەکەمی بەرهەمهێنی گۆشتە لە جیهاندا، ساڵی پار کۆی گشتی بەرهەمی گۆشت گەیشتە 8.9 ملیۆن تۆن. ئێستا گۆشت بۆ 90 دەوڵەتی جیهان هەناردە دەکات و لە هەوڵی ئەوەشدایە، کە بازاڕی نوێ لە جیهاندا بۆ بەرهەمی گۆشتەکەی دابین بکات.
سەرچاوە: سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان