به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی، ئاماژه به رێكخستنی حهوتهمین فێستیڤاڵی گوڵ و نه‌مام ده‌كات له پاركی ئازادی له سلێمانی و پێیڕاگه‌یاندین: ئامانج لێی هاندانی خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌ی گوڵ و نه‌مام له‌ناو ماڵ و شوێنه گشتییه‌كاندا بڕوێنن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستانی نوێ، به‌هرۆز سالار حه‌مه‌سه‌لیم، وتیشی: ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ فێستیڤاڵه‌كه كراوه كه رۆژانی 11 و 12 و 13ی ئایار له‌ناو پاركی ئازادی له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا سه‌دان جۆری نه‌مام و گوڵ ده‌خرێنه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌سته و ئامێرانه‌ی له باخداریدا به‌كارده‌هێنرێن.