شیكاری بۆ شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، پشت به كۆمه‌ڵێك ئامانج ده‌به‌ستێت كه ئامانجی دوور مه‌ودان، به‌تایبه‌تی بۆ وێناكردن و داڕشتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ساڵانێكه باسی لێوه ده‌كرێت.
ئاستی یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندیی به ره‌فتاری ئیسرائیله‌وه هه‌یه كه له‌دوای رووداوه‌كانی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023ه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه و بریتییه له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و ماڵوێرانی و راگواستنی فه‌له‌ستینییه‌كان، جا ئه‌وه له‌پای گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی سه‌ربازییه‌وه بێت بۆ ئیسرائیلییه‌كان، یاخود درێژه‌پێدانی ره‌فتاری داگیركارانه‌یان.
ئاستی دووه‌م: په‌یوه‌سته به دۆخی هه‌موو فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه، جا له كه‌رتی غه‌ززه بێت، یاخود كه‌رتی كه‌ناری رۆژئاوای فه‌له‌ستین، كه ئه‌ویش نكۆڵیكردنی مافی ره‌وای فه‌له‌ستینیه‌كانه بۆ بوون به‌خاوه‌ن قه‌واره‌ی دانپێدراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌ناو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا.
ئاستی سێیه‌میش: تێگه‌یشتنه له‌و به‌ریه‌ككه‌وتنانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له‌ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه، كه بوونه هۆی جارێكی تری گرنگیدانه‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات له‌پاڵ خۆته‌رخانكردن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاتی چین و ئاسته‌نگی دروستكردن له‌به‌رده‌م رێگای ئاوریشم-دا.
ئاستی سێیه‌م، تێگه‌یشتنه له‌و به‌ریه‌ككه‌وتنانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له‌ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه
هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە پڕۆژه‌ی هێڵی ئاوریشم
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا، جوڵه‌كانی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ئاشكرا بریتییه له سازدانی پرۆژه‌یه‌كی نوێی هێڵی ئابووریی و بازرگانی بۆ له‌باربردنی پرۆژه‌ی هێڵی ئاوریشم، كه ئه‌ویش پرۆژه‌ی (رێگای هیندستان)ه و به‌ستنه‌وه‌یه‌تی به وڵاتانی ئاسیاوه، به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداو (سعودیه، ئیماراتی عه‌ره‌بی، تا ده‌گاته شاری (حه‌یفا) له‌ئیسرائیل و پاشان له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا.
بۆیه بۆ سه‌رخستنی ئه‌و رێگا بازرگانییه و مسۆگه‌ركردنی، كه ولایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌یخوازن، ئاینده‌ی كه‌رتی غه‌ززه یه‌كلاده‌بێته‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی نازانرێت چاره‌نوسی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا له ئارادایه به‌كوێ ده‌گات، هه‌روه‌كو چۆن روسیا به جه‌نگی ئوكراینه‌وه تێوه‌گلاوه و ئۆكرانییه‌كان له‌و جه‌نگه‌دا بوون به قوربانی، فه‌له‌ستینییه‌كانیش له كه‌رتی غه‌ززه‌دا به هه‌مان شێوه بوونه‌ته سوته‌مه‌نیی پرۆژه‌و به‌رژوه‌ندیی زلهێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
كێشه‌ی هەردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد، فه‌ڵه‌ستین
له‌دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه، تا به ئێستا ده‌گات، كێشه‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره (كورد، فه‌ڵه‌ستین) له ناوچه‌كه‌دا بێ چاره‌سه‌ر ماو‌نه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه‌ش كه پێی دوترێت پرۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره، جارێكی تر له‌بارده‌چێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی (2006)دا له شه‌ڕی یه‌كه‌می ئیسرائیل- غه‌ززه‌دا زیانی به‌ركه‌وت، له‌هه‌موو دۆخێكیشدا، زانستی سیاسی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه شه‌ڕه گه‌وره‌كان، بێ هیچ گومانێك، گۆڕانكاریی گه‌وره به‌رپا ده‌كه‌ن.
*مامۆستا له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه