سەربەست جیهاد
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا و باكووری كوردستان، بۆ ئاكه‌په و بۆ هاوپه‌یمانی كۆمار و بۆ سه‌رۆكی توركیا، شۆکێکی گه‌وره‌یه، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له دوای دامه‌زراندنییه‌وه لە (2002)، یه‌كه‌مجاره پاشه‌كشه‌یه‌كی وا گه‌وره بكات.
ترسی ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی (2028)دایە
له ئایاری ساڵی پاردا (2023)، هاوپه‌یمانی كۆمار (ئاكه‌په و مه‌هه‌په و..) له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایەتیدا، به‌سه‌ر ئیئتیلافی ئومه‌ت (جه‌هه‌په و هاوسوزه‌كانی) سه‌ركه‌وتن و ئه‌ردۆغان شكستی به كه‌مال كلیچدار ئۆغڵودا هێنا، كه‌چی دوای ده مانگ هاوكێشه‌كه گۆڕاو ئاكپارتی دۆڕا.
دۆڕانی دادوگه‌شه‌پێدان، بێمڵامه‌ت نییه و هه‌ندێك فاكتەری له‌مێژینه‌و بڕێكی نوێش، هۆكاری دۆڕانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدارن، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی هۆیه‌كانی دۆڕانه‌كه‌ی ئاكپارتی به‌سه‌ركه‌ینه‌وه، با جارێ سه‌رنجێكی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كۆتایی ئازاری ئه‌مساڵ بده‌ین و به‌راوردێكیش له نێوانی ئه‌م خوله‌و خولی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ین:
-پارتی كۆماری گه‌ل (جه‌هه‌په) 37.9%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه، 36 شاره‌وانی، 21 پارێزگا (ویلایه‌ت) و 15 شاری گه‌وره به پایته‌خت و ئیستانبوڵیشه‌وه بردۆته‌وه، جگه له‌وه جه‌هه‌په ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌ی بردۆته‌وه، كه پێشتر ئیئتلافی كۆمار له‌و دوو ئه‌نجومه‌نه زۆرینه‌بوون (سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له جه‌هه‌په بوو). له لایه‌كی دیكه‌وه پارتی كۆماری گه‌ل، پێشتر 20 شاره‌وانی له‌به‌رده‌ستدابوو، ئێستا بوون به 36.
-پارتی دادوگه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی) 35.6% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، 23 شاره‌وانی، 12 پارێزگا و 11 شاری گه‌ورەی بردۆته‌وه. سه‌ره‌نجام ئاكه‌په 16 شاره‌وانی ژێر ده‌ستی خۆی دۆڕاندووه، پشكه‌به‌شی له 39 شاره‌وانییه‌وه بۆ 23 شاره‌وانی دابه‌زیوه.
-ره‌فاهی نوێ (كۆنه پارته‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان) یه‌ندین ڕه‌فاه پارتیسی، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بووژاوه‌ته‌وه و 6.1% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و دوو شاره‌وانی بردۆته‌وه‌و له هه‌ڵبژاردندا سێیه‌م بووه.
-پارتی یه‌كسانی و دیمۆكراسی گه‌لان (ده‌م پارتی) 5.93% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، 10 شاره‌وانی، 7 پارێزگا و سێ شاری گه‌وره‌ی بردۆته‌وه، دەم پارتی (په‌یه‌ده‌ی جاران) پشكی له 8 شاره‌وانیه‌وه بۆ 10 شاره‌وانی به‌رزبۆته‌وه.
-پارتی چاكه‌خواز، یه‌ك شاره‌وانی بردۆته‌وه.
وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد، هۆیه‌كانی دۆڕانی ئاكپارتی دوانن ، یه‌كه‌میان هۆ باو و كۆنه‌كانن، کە دیارترینیان: قه‌یرانی ئابووری و نزمبوونه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری لیره، گرانی و هه‌ڵاوسان، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان و سه‌ركوتی نه‌یاران و مانه‌وه‌ی درێژماوه له حوكمداو..تاد. دووه‌میان بریتییە له نائومێدبوونی ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی دادوگه‌شه‌پێدان له‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی حزبه‌كه‌یان، به تایبه‌تی له بواری چاكسازی ئابووری و نرخپێدانه‌وه‌ی لیره‌و په‌ره‌پێدانی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و باشكردنی بژێوی، كه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان گرنگی حه‌یاتیان هه‌یه.
گومان له‌وه‌دا نییه، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان نه‌بووەو نابێته هۆی گۆڕینی باڵانسی هێز له توركیا و باكووری كوردستان، وه‌ك چۆن كار ناكاته سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی هێشتا ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار و ئاكپارتی و هاوپه‌یمانی كۆمار ده‌سه‌ڵاتدارن، به‌ڵام ترسی ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی (2028)دایە، كه ره‌نگه بێ سیاسییەکی وه‌كو ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه بچێ، سیناریۆی 31 ی ئازار دووباره ببێته‌وه‌و ئیكرام ئیمام ئۆغڵو ببێته سه‌رۆك كۆمار و پارتی كۆماری گه‌ل زۆرینه‌ی کورسییەکانی په‌ڕله‌مان به‌ده‌ست بێنێت.