رۆژی چواری نیسانی هه‌موو ساڵێك له‌سه‌ر ئاستی جیهان تایبه‌ت كراوه به رۆژی جیهانی هۆشیاری له مه‌ترسی مین.
شك و گومان له‌وه‌دا نییه كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كانی مین له دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕه‌كان له مه‌ترسیدارترین و درێژخایه‌نترین كاریگه‌رییه‌كانن له‌سه‌ر ژینگه و سروشت، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته هۆی له ده‌ستدانی هه‌زاران دۆنم له پاوه‌ن و دارستان و ته‌نانه‌ت رووبار و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و شوێنی سه‌دان هه‌زار باڵنده و ئاژه‌ڵ، جگه له‌و زیانه ماددیانه‌ی كه له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه لێی ده‌كه‌وێته‌وه، جگه له زیانه‌كانی كوشتن و كه‌مئه‌ندامكردنی مرۆڤه‌كان.
زیانی مینه ده‌ریاییه‌كان
مینه ده‌ریاییه‌كان له‌چاو مینه وشكانییه‌كان مه‌ترسییه‌كانیان كه‌متر نییه، به‌و پێیه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژینگه‌ی ده‌ریایی به مینه‌كان ده‌ته‌نرێن، كه‌وابوو ته‌قینه‌وه‌كانیش كاریگه‌رییه‌كی وێرانكه‌ری بۆ زینده‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كان به تایبه‌تی ماسییه‌كان دروست ده‌كات.
مین و هه‌رێمی كوردستان
هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌و ناوچه‌یانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێكان، ژینگه‌كه‌ی به‌هۆی بوونی مینێكی زۆره‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دا بووه و هه‌یه.
له‌ماوه‌ی په‌نجا ساڵی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه، بۆردوومان، مینڕێژكردن، سووتاندن و ته‌نانه‌ت كیمیابارانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، هه‌موو ئه‌وانه بوون كه به‌شێكی زۆری ژینگه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی شێواندن و پیسبوون بووه‌ته‌وه.
به پێی ئامار و ئه‌نجامه‌كانی رووپێویی، 776 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا له ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به هۆی مینه‌وه پیسبووه، هه‌م وه‌ك ژینگه مه‌ترسییه‌كی ترسناكه بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵانیش، له‌م رێژه‌یه نزیكه‌ی 511 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا پاككراوه‌ته‌وه و 260 هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا ماوه‌ته‌وه.
عیراق و 25 ملیۆن مین
ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه له‌وباره‌یه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو، به پێی په‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی مینه‌كانی ئۆتاوا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له عیراق تا ئێستا شایه‌تحاڵی چاندنی 25 ملیۆن مین بووه، هه‌روه‌ها به پێی خه‌مڵاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له پێنج ملیۆن مین له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها ژماره‌ی ئه‌و مینانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن سوپای پێشووی عیراق له‌سه‌رده‌می به‌عسدا چێنراون.
زیاتر له 13 هه‌زار كه‌س ده‌بنه قوربانی مین
رێكخراوی مینی كوردستان سه‌باره‌ت به قوربانیانی مین له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات تا ئێستا ژماره‌ی قوربانیانی مین كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه تۆماركراوه گه‌یشتۆته زیاتر له 13 هه‌زار و 500 كوژراو و كه‌مئه‌ندامن و نزیكه‌ی 20 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵیش به‌هۆی مینه‌وه له‌ناوچوون.
له ساڵی 1992 ه‌وه كه كاری هه‌ڵگرتنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی زه‌وییه مینڕێژكراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی ده‌ستپێكردووه، 39 كارمه‌ندی سه‌ر به ده‌زگای مین و رێكخراوه‌كانی بواری مین گیانیان له‌ده‌ستداوه و 106 كه‌سیشیان كه‌مئه‌ندام بوون. هه‌نووكه چه‌ندین تیم له كوردستان بۆ بنبڕكردنی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی سه‌ده كارده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینگه بۆ ژیانی هاووڵاتیان.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا زیاتر له 13 هه‌زار و 500 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به هۆی مینه‌وه كوژراون یان كه‌مئه‌ندامبوون و نزیكه‌ی 20 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵیش له‌ناوچوون
ژینگه‌ی عیراق و مه‌ترسییه‌كانی مین
له ئه‌نجامی ململانییه به‌رده‌وامه‌كان له عیراق مین بڵاوبۆته‌وه، سه‌ره‌تا به شه‌ڕی نێوان ئێران و عیراق له ساڵی 1980 ده‌ستیپێكرد، دواتر كه سه‌دام حوسێن له ساڵی 1991 كوه‌یتی داگیركرد، پاشان له‌شكركێشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عیراق له ساڵی 2003 ، دواتر ململانێی تائیفییه‌كان كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی( داعش) و كۆنترۆڵكردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عیراق له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه تا كۆتایی ساڵی 2019، عیراق له راپۆرته‌كانی خۆیدا رایگه‌یاند: كه یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له خاكه‌كه‌ی به مینی دژه مرۆیی چێنراوه. هه‌نووكه‌ش رووبه‌ڕی سێ هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له خاكی عیراق مینڕێژ كراوه و به پاشماوه‌كانی جه‌نگ پیسبووه، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی قه‌زای خانه‌قین له پارێزگای دیاله، ناحیه‌ی زورباتییه له قائیمقامییه‌تی واست و ده‌ڤه‌ری سنووری شه‌تولعه‌رب له گه‌ڵ ئێران‌دا.
مین و شێرپه‌نجه و كه‌مئه‌ندامبوون
پاشماوه‌ی شه‌ڕ و پێسكه‌ره تیشكده‌ره‌كان بووه‌ته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه، به تایبه‌تی له پارێزگای به‌سره كه مانگانه 400 حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆمار ده‌كرێت.
به‌پێی داتاكانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له عیراق، ژماره‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌ی جه‌نگ گه‌یشتۆته 22 هه‌زار و 685 كه‌س. هه‌ر به پێی راپۆرتی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌و رێژه‌یه 20 هه‌زار و 975 كه‌س له ره‌گه‌زی نێرن و ژماره‌ی مێینه‌كان 710 كه‌سه. ده‌سته‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كان گیانیان له ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 29 هه‌زار و 859 كه‌س.
مین مانگانه 800 كه‌س ده‌كوژێت
به پێی خه‌مڵاندنه‌كان له ساڵی 2019 دا زیاتر له 110 ملیۆن مین له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا چێنراون و تا مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2020 دا شه‌ست وڵات و ناوچه به مینی دژه مرۆیی پیسكراون، له‌كۆی 60 وڵاته‌كه 33 وڵاتیان لایه‌نی رێككه‌وتننانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی مینن.
بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو مینه‌كان له جیهاندا بڕی 50 بۆ 100 ملیار دۆلاری تێده‌چێت و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی وڵاتانی زیانلێكه‌وتوو له باری ئابوورییه‌وه هه‌ژارن و بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه و پووچه‌ڵكردنی مینه‌كان بارگرانییه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان.
ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌ر سه‌عاتێكدا دوو كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له جیهاندا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و مانگانه له جیهاندا 800 كه‌س به‌هۆی مینه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێی بڕیارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی له ساڵی 2005دا 4 ی نیسانی هه‌موو ساڵێكی به رۆژی جیهانی هۆشیاری له مه‌ترسییه‌كانی مین ناوه‌زد كردووه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پاڵپشتییانه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی پێشكه‌شی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن كه كێشه‌ی په‌یوه‌ست به مینیان هه‌یه و بۆ هاندانی بنیاتنانه‌وه‌ی و په‌ره‌پێدانی توانا نیشتمانییه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی كه مین و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی یان به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنیان.
*سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە