با خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوە ئامادە نەکرێن!

09:54 - 2024-04-30
سمکۆ چنارەیی
85 خوێندراوەتەوە

سمکۆ چنارەیی


لە هەر پۆلێکی خوێندندا کۆمەڵێک پەرتووکی جیاواز وەک وانەی سەربەخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پڕۆگرامەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەوە بڕیاری خوێندنی لەسەر دراوە و ساڵانەش هەریەک لەو وانانە لەڕێی چەندین مامۆستای پسپۆڕەوە و بەپێی ساڵنامەی خوێندن  چەندین جۆری تاقیکردنەوەی زارەکی و نووسینەکی تێدا دەکرێت.
رێژەی دەرچوونیش ئاستی زانستی مامۆستای پێ دەناسرێت و لە دوای تاقیکردنەوەکانیش لە بەرزی و نزمی رێژەی دەرچوونی خوێندکارەکانی ئاگادار دەکرێتەوە، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی گرنگی بەو بابەتانە بدرێت کە تاقیکردنەوەی تێدا دەکرێت نەک خوێندکار لە بابەتەکان تێبگەیەنرێت و شارەزا بکرێت، بۆ نموونە بەشی خوێندنەوە لە زمانی کوردی هەرکات بۆ تاقیکردنەوە هەژمار نەکرێت وەک پێویست بایەخی پێ نادرێت و دەکرێتە قوربانی بەشەکانی رێزمان و هۆنراوە و داڕشتن، بۆ وانەکانی تریش هەر بەو جۆرەیە.

 

با خوێندکاران بۆ فێربوون و تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی بابەتەکان ساز و ئامادە بکرێن نەک بۆ تاقیکردنەوە

هەموو ئەوانەی لە بواری پەروەردەدا کار دەکەن، باش دەزانن کە ساڵانە لیژنەی تاقیکردنەوەکانی هەر خوێندنگەیەک چەندە گرنگی زیاتری پێ دەدرێت لەچاو سەرجەم لیژنەکانی تر، ئەوەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە ئێمە زیاتر خوێندکار بۆ تاقیکردنەوە رادەهێنین نەک فێرکردن کەواتە با خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوە و پێشبڕکێی دەرچوون و بە دەستهێنانی پلەی نایاب ئامادە نەکەین، بەڵکو بۆ فێربوون و تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی بابەتەکان ساز و ئامادەیان بکەین.

وتارەکانی نوسەر