(48)
له‌وانه‌یه به‌لامانه‌وه ئاسایی بێت له یه‌ك نمایشی ئۆركێسترادا 30 ژن ببینرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ 30 پیاوی تردا، هه‌موویان میوزیكژه‌ن یان گۆرانیبێژبن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی كورد مایه‌ی دڵخۆشی بوو، بیست ساڵ پێش ئێستا له سلێمانی تیپێكی میوزیك له دایكبوو كه هه‌موویان به میوزیكژه‌ن و گۆرانیبێژه‌وه زیاتر له 30 كچ و ژن بوون به جلوبه‌رگی ئاڵوواڵای كوردییه‌وه هونه‌رێكی راسته‌قینه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرد.
گروپی كیژانی سلێمانی، ئه‌و گروپه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستای هونه‌ر (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی) له ساڵی 2003ه‌وه دامه‌زراوه و تا ئێستاش به سه‌رۆكایه‌تی خۆی تیپه‌كه به‌رده‌وامه له چالاكی و ساڵانه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌میشیان نه‌بێت، كۆنسێرتێكی سه‌نگین پێشكه‌شده‌كه‌ن.
تیپه‌كه، له كۆمه‌ڵێك كچ و ژن پێكهاتووه كه زۆربه‌یان له یه‌ككاتدا هه‌م میوزیكژه‌ن و هه‌م گۆرانیبێژن، ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌گه‌ڵ مامۆستا قه‌ره‌داغی سه‌ركه‌وتوو بێت و بینه‌ر و بیسه‌رێكی زۆریان هه‌بێت.
ئه‌م كه‌لتووری تیپ و گروپه‌ی كیژان، په‌لی هاویشتووه بۆ شاره‌كانی تریش، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك كچۆڵه‌ی شاری رانیه‌ش تیپێكی سه‌ركه‌توویان دامه‌زراند و چه‌ند به‌رهه‌مێكی جوانیان پێشكه‌شكرد، كه رێچكه‌یه‌كی باشی گروپی كیژانی سلێمانی بووه بۆ ئه‌وانیش. جگه له‌مه‌ش له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه‌كانی په‌یمانگاكانی هونه‌ره جوانه‌كانی كوردستان، به هۆی ئه‌م گروپه‌وه، بایه‌خ زۆر به ده‌ركه‌وتنی گۆرانیبێژ و ده‌نگبێژی كچ ده‌درێت و ئه‌م بۆچوونه‌یان بیربردوینه‌ته‌وه، كه هه‌میشه ده‌بێت پیاو سه‌نته‌ر بێت، به‌تایبه‌ت له هونه‌ردا، چونكه ئه‌م گروپی كیژانه كه سه‌یری به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌یت، هه‌ست به رۆحی ژن ده‌كه‌یت تێیاندا و دڵخۆشت ده‌كه‌ن به پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، بێگومان به‌هۆی سه‌لیقه‌ی زۆر و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی وایكردووه، به‌رهه‌مه‌كان هه‌م شاز بن، هه‌م نازدار بن!.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم و به‌پێی وته‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ر بێت، له‌سه‌رده‌می ره‌وانشاد مام جه‌لال و دواتر خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-یش هاوكاری تیپه‌كه‌یان زۆر كردووه، ئه‌مه‌ش ببووه خاڵی به هێزی تیپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وان وه‌كو پێویست هاوكاری ناكرێن و ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رهه‌م و كۆنسێرته‌كانیان وه‌كو جاران زۆر نه‌بێت، چونكه ئیداره‌دان و كاركردن له‌گه‌ڵ زیاتر له 30 هونه‌رمه‌ند بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مێك، كار و ئیمكانییه‌تی
زۆری ده‌وێت.