ستران عەبدوڵڵا
پەیامنێرەکان فریشتەکانی سەرزەمینی راستین، رۆژنامەنووسەکان و نووسەران پڕۆلیتاریای فیکر و ئەندێشەن، مینبەرەکانی میدیاش لە غەزەتە و مەگەزین، لە رادیۆ و تیڤی، تا غەزای سۆشیال میدیا، هەر هەموویان سەکۆی گەیاندنی پەیامی بیروباوەڕ و دادپەروەریی زانیاریین.
بێ ئەمانە گشتی، بێ زەمینەسازی بۆ ئەم ناونیشان و کەرەستە جاویدانانە، ئازادییە سیاسییەکان و دیموکراسی پێرفێکت و حەریفانە، مامۆستا گۆرانی شاعیر وتەنی (مەحزی خەیاڵن) ، یانی هیچ نین و ئەفسانەی بەتاڵن.
بۆیە دەبێ رۆژی خۆماڵی رۆژنامەگەریی کوردی تا رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری بۆنە بن بۆ پەیماندانی راستەقینە بە پارێزگاری لە ئازادییەکان و بۆ لەقاودانی ئازایانەی فەرهەنگی سەرکوت و جوگرافیای گرتن و حوکمی قەرەقۆشیانە دژی رۆژنامەنووسان.