هەڵبژاردنی ئەم جارە دیزاین کراوە، یان رێگرییە لە دیزاینەکەی جاران؟

10:07 - 2024-05-05
عیسا رەمەزان
122 خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنی دروست پڕۆسەێکی دیموکراسی جوانە بۆ دەست نیشانکردنی ئەو هێزە براوانەی هەڵبژاردن بۆ بەرێوەبردنی وڵات بە شێوەێکی دادپەروەر و خزمەتکردنی هاونیشتمانیان بەبێ جیاوازی.
ئەو هێزەی کە براوە بوو، ئەگەر دادپەروەربێ و خزمەتی هاونیشتمانییانی خۆی کردبێ، لە هەموو کات و ساتێک ئامادەی هەڵبژاردنە بە پێچەوانەوەش هەمیشە ترسی هەیە و رێگرە لە بەڕێوەچوونی  پڕۆسەیەکی دیموکراسی و یاسایی .

ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت هەرێم لەبەرامبەر دووڕیانێکی تاریکە و چارەنووسێکی نادیارە بەهۆی ناشەرعی بوونی تەواوی دامەزراوەکانی هەرێم

ئاسایی نییە بۆ حزبێک بەو هەموو تەمەنە  لە هەموو دەرگاێک بدات و کۆمەڵێک بەڵێنیان پێ بدات لەسەر حسابی خەڵکی هەرێم بۆ رێگری کردن لە پڕۆسەیەکی دیموکراسی و یاسایی کە پێشتر ئەو هەموو هێزانە و دەوڵەتە ئیقلیمییەی بە دوژمن داناوە لە پێش چاوی خەڵک، دەکرا ئەم هەموو دەرگا کوتانە لەپێناوی بژێوی هاونیشتمانیان و فەرمانبەران و پێشمەرگە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بوایە.
بۆیە ئەو هەموو جووڵە و بەڵێن دانە بەو هەموو لایەنانە بۆ رێگری کردن لە پڕۆسەیەکی دیموکراسی و یاسایی، ترس لە سەنگی حەقیقی و نەمانی کوێخا و تاک بڕیاردان نەبێت چییە؟ 
ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت هەرێم لەبەرامبەر دووڕیانێکی تاریکە و چارەنووسێکی نادیارە بەهۆی ناشەرعی بوونی تەواوی دامەزراوەکانی هەرێم، ئەو کات کێ ئەم بەرپرسیارێتیە هەڵدەگرێت؟ ئەو هەموو بارودۆخە خراپە و چارەنووسە نادیارە، یان دان پێدانان بە سەنگ و حەقیقەتی خۆیان کامەیان گرنگترە؟
بەپئ مادەی 94 دەستووری عیراق، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بات و ملزەمن لەسەر هەموو دەستەڵاتەکان و دەبێت جێبەجێ بکرێت، 
بۆیە من پێموایە دوو رێگا لەبەردەم پارتی دیموکراتی کوردستاندا هەیە.
یەکەم بەشداریی هەڵبژاردنێکی دروست بکات لە کاتی خۆیدا.
دووەم سەرۆکی هەرێم بڕیارێکی نایاسایی بدات بە دواخستنی هەڵبژاردن، ئەو کات ئەم کارە نایاساییە، لە مێژوودا بمێنێتەوە. 

ئەم خاڵە بەشێکی پەیوەندیی هەیە بە ناکۆکیی ناوخۆی پارتی، ئەگەرنا سەرۆکی هەرێم باش لە نایاسایی بوونی بڕیارەکە دەزانێت و تێدەگات لە کاریگەریی خراپی لەسەر هەرێم.
پێموابێت پارتی لە هەردوو حاڵەت زەرەرمەندە، بەڵام یەکەمیان باشترینە ئەگەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی لەبەرچاو بێت بەرامبەر کەمبوونەوەی دەنگ و کورسی .
بۆیە ئەمەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەیکات، رێگا دروستەکەیە، نەخشە و دیزاینکراوی هەڵبژاردنی جارانی تێکدا و نەک ئەوەی ئێستا بۆ رێگری کردن لە هەڵبژاردن باس دەکرێت .
ئەمە جیاوازییەکەیە، سەرۆک بافڵ و یەکێتی، هەموو هەوڵێک دەدەن تا پڕۆسەیەکی دیموکراسی و یاسایی پاک بکرێت.
لەبەرامبەریشدا، پ.د.ک هەموو هەولێکی خۆی خستووتەگەڕ ئەو پڕۆسە دیموکراتی و یاساییە، بەخواستی ئەوان بەڕێوە بچێت.
*پارێزەر

هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا چارەسەری زۆرێک لە کێشەکانی هەرێم دەکات

وتارەکانی نوسەر