ئه‌گه‌ر بێیته باشووری كوردستان و به‌دوای ئه‌و حزب و پارته سیاسییانه‌دا بگه‌ڕێیت كه كامیان له دروشم و ئامانجه‌كانیاندا باڵانسی جێنده‌ریان لەسەرجه‌م ئۆرگان و ده‌زگاکانی ناو حزبدا رەچاوكردووه، تا ده‌گاته ئه‌و پشك و به‌ركه‌وتانه‌ی له داموده‌زگا ره‌سمییه‌كانی وه‌ك یاسادانان و چاودێریكردن و جێبه‌جێكردندا به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی چه‌سپاندبێتی، بێگومان به ته‌نیا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌دی ده‌كه‌یت و ژنانی ناو یه‌كێتین ئه‌و مێژووه پڕ له شانازییه‌یان پێ ده‌بڕێت.
رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ته‌نیا (32) ژماره‌ی لێدەرچووبوو له (2/3/1992)ه‌وه لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی هه‌بووه به ناوی ژنانەوە
ئه‌و شانازییه له زۆر بواردا هه‌یه، وه‌ك خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و زیندانیكردن و شه‌هیدبوونی هاوسەر و كوڕ و كچ و خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و ده‌ستكه‌وته‌كانیان له گه‌شتنیان به سه‌نته‌ری بڕیار له حزب و حكومه‌تدا، هه‌روه‌ها له ده‌رچواندنی بڕیاره گرنگه‌كاندا له به‌رژوه‌ندیی گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی، ئەمه جگه له ره‌خسانی ئازادی بۆ كاری رێكخراوه‌یی و
مه‌ده‌نی هتد..
هه‌موو ئه‌وانه به پشتیوانیی سه‌ركرده و راهبه‌ری كۆچكردوو مام جه‌لال سكرتێری گشتی ی.ن.ك بووه كه پارێزه‌رێكی به‌هێزی ژنان بوو، چ له‌داواكردنی مافه‌كانیان و چ وه‌ك پشتیوانی كردنیان و سەرخستنیان بۆ گه‌یشتن به پۆسته باڵا‌و گرنگه‌كان، كه بێگومان ئه‌وه‌یش متمانه‌ی زیاتری لای ژنان دروستده‌كرد و بۆ ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی بوترێت یه‌كێتی تاکه حزبه له هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغه‌كاندا دروشمه‌كانی كردۆته كردار، به‌تایبه‌تی له پاڵپشتیكردنی ژن‌دا.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌وه‌ی كه مایه‌ی دڵخۆشییه، ئه‌م سیاسه‌ته له‌ناو یه‌كێتیدا چه‌سپاوه، به جیاوازیی هەموو قۆناغه‌كانه‌وه وه‌ك یه‌كێك له پرنسیپه گرنگەكان كاری پێده‌كرێت، به‌پێی ئه‌م پاشخانه مێژووه‌ی ژنیش كه له ناو ئۆرگان و ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی یه‌كێتیدا هه‌یانه، راگه‌یاندنی یه‌كێتی یه‌كێكی تره له ئۆرگانه‌كان كه ژنان پێگه‌ی به‌هێزیان له‌و بواره‌دا هه‌یه به هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی میدیای بینراو بیستراو نوسراو و ئه‌لیكترۆنیه‌وه.
ئێمه مه‌به‌ستمانه لێره‌دا به‌ته‌نیا لەسه‌ر میدیای كاغه‌ز و رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بوه‌ستین، له‌م رووه‌وه پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ژنان له دەرچوونی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌دا له دوای ده‌رچوونی ته‌نیا (32) ژماره‌ی له (2/3/1992)ه‌وه لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه به ناوی لاپه‌ڕه‌ی ژنان، ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه به شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ تا ساڵی (1999) وه‌ك لاپه‌ڕەی كاروباری ژنان هه‌فتانه دووجار ده‌رچووه، ئەوەش تا ساڵی (2008) كه جارێكی تر ئه‌و لاپه‌ڕه‌یە وه‌ستاوه تا ساڵی (2017)ئینجا پاشكۆی ژنۆراڵ چەند ژماره‌یه‌كی لێده‌رچووه و له‌دوای ئه‌وه‌ش ئیتر لاپه‌ڕه‌ی ژنان نه‌ماوه.
به‌ڵام دیاره كه لاپه‌ڕه‌كه نه‌ماوه، ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه ژنی نووسه‌ر له رۆژنامه‌كه‌دا نه‌مابێت، بەپێچەوانه‌وه قه‌ڵه‌می ژن هه‌میشه له رۆژنامه‌كه‌دا ئاماده‌یی هه‌بووه، جگه له لاپه‌ڕه‌ی ژنان، چه‌ندین گۆشه و ستوونی تایبه‌ت به ژنان هه‌بووه، له‌وانه (بچووك به‌ڵام) (ئازیزم پێشمه‌رگه) (مه‌وداكانی ژن) (په‌یڤه‌جوانه‌كان) (مه‌وداكانی قه‌ڵه‌م) ستوونی (خه‌می هاوبه‌ش)، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و مێژووانه بێت ئه‌وه بۆ هه‌ر قۆناغێكی لاپه‌ڕه‌ی ژنان سه‌دان ژنی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا شه‌ن و كه‌وی جۆره‌ها بابه‌تی هه‌مه‌چه‌شنیان كردو‌وه سه‌باره‌ت به ژن و چه‌ندان ژنیشی راكێشاوه‌ته بواری نووسین و ده‌نگ هه‌ڵبڕین، به‌تایبه‌تی له ئاست هه‌ر پێشێلكارییه‌ك و ده‌نگ هاتن له‌سه‌ر ماف و داواكاری و دۆسییه‌كانی ژنان.
ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم به زیادیشه‌وه به داتا‌و زانیاریی زۆرتر له پرۆژه‌یه‌كمدا لەسه‌ر ژن له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌به‌ر ده‌ستمدایه، به‌شداریی ژن له رۆژنامه‌كه و جۆری بابه‌ت و پسپۆری و بەرپرسیارێتی و زۆرترین زانیاری تر، هه‌ربۆیه ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، پێویسته ئه‌م سەكۆیەی ژن له
رۆژنامه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێت.