یەکێتی، بناسن..

10:14 - 2024-05-06
رێبوار ستار
55 خوێندراوەتەوە

هەموومان دەزانین دوای چەند ڕۆژێکی تر دەچینە نێو بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەوپەری ئامادەباشیدایە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە و هەموو ئامادەییەکی کردووە، تا بتوانێت زۆرترین کورسی بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەریشدا لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمی کوردستان ئامادەکارییان کردووە، جگە لەپارتی دیموکراتی کوردستان،  کە نەک خۆی ئامادە نەکردووە بەڵکو بۆتە مۆتەکەیەک بەسەر ئەم هەڵبژاردنەوە و هەموو توانا ناوخۆیی و دەرەکییەکانی خستۆتەگەر بۆ ئەوەی بەهەر هۆیەک بێت رێگری لەئەنجامدانی هەڵبژاردن بکات، چونکە لەوە تێگەیشتووە کە رکابەرە گەورە و بەهێزەکەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین کورسی بەدەستبهێنیت، هەروەک سەرۆک بافڵ دەڵێت دەیەوێت ببێتەوە هێزی یەکەم، لەوەش باش تێگەیشتووە و دەزانێت  ئەو یانزە کورسییەی پێکهاتەکانی لەدەستچووە کە لەڕابردوودا بەکاری دەهێنان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و دەشزانیێت تۆماری دەنگدەرانیش پاککراوەتەوە لەناوی مردو و ساختەکاری داخڵکردنی سەدان هەزار دەنگی نادروست، بۆیە ترس گیانی داگرتووە.

 

ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان لەهەڵبژاردنەکانی رابردوو ناچێت، ئەمجارە بەخواست و ویستی پارتی نابێت

 

 

 ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان لەهەڵبژاردنەکانی رابردوو ناچێت، ئەمجارە بەخواست و ویستی ئەو نابێت، ئەوەشی لاڕوونە کەیەکێتی بەهێزە لەبەرامبەر هەر هەوڵێکی نەزۆکدا بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و  ئیرادەیەکی پتە و یەقینی هەیە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، دەتوانێت شێوازی حوکمڕانی لە حوکمی تاکڕەوی و خۆسەپێنی بگۆڕێت بۆ حکومەتێکی شەفاف و پڕخزمەت بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک، خۆشی بە خاوەنی هەموو کوردستان دەزانێت، چونکە مێژوویەکی پرقوربانیدانی هەیە و دەیەوێت ئەو خوێنە گەش و ئاڵەی شەهیدە نەمرەکانی لەپێناو ئەم ئازادیەدا بەخشیویانە بەفیڕۆ نەڕوات و بەپشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک کوردستان بەرەو کوردستانێکی خۆشگوزەران و ژیانێکی ئارام و سەقامگیر و دوور لەخۆسەپێنی و نادادپەروەری لەداهاتوودا بەڕێوەبەرێت لەگەڵ هەموولایەنەکان پێکەوە. بۆیە چیتر کاتێتی دەبێت ستۆپ بەم حکومەتە خۆسەپێن و ناخزمەتگوزارە بکرێت، هەربۆیە وەک سەرۆک بافڵ لەسەردانێکیدا بۆ لای پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونەوەکە رۆژنامەنووسان چەند پرسیارێکیان ئاراستەکرد، ئەویش لەوەڵامدا وتی یەکێتی هێزە، ئیرادەیە، خوێنی شەهیدە، یەکێتی قوربانیدانە، بۆیە یەکێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا و پشتیوانی تەواو لەبڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق دەکات.

وتارەکانی نوسەر