عیراق لە ریزبەندی پێنجەمین وڵاتانی ژێر کاریگەریی گۆڕانكاری کەشوهەوادایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و کەمیی بارانبارین و زیادبوونی وشکەساڵی و کەمیی ئاو و شه‌پۆلی خۆڵبارین و لافاو و..هتد.
خراپتر ئەوەیە کە سیاسەتی ئاو و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كان لە وڵاتانی دراوسێ سەرچاوە گرنگەکانی ئاوی کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا گەشەی خێرای دانیشتوان وایکردووە، شارنشینیی له عیراق بۆ رێژه‌ی 70.17 % به‌رزبێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایە له هه‌رێمی کوردستان رێژه‌كه بۆ 84.57 % به‌رزبووه‌ته‌وه. بەکارهێنانی ناته‌ندروستی ئاو لەلایەن کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازییەوە، خواست لەسەر ئاو زۆر زیاد دەکات، بەبێ ئامادەکاری و پلاندانان، قەبارەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان وێرانکەر دەبێت، لەوانەیە دانیشتوانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق ناچار ببن له‌پێناو مانه‌وه له‌ژیاندا کۆچ بکەن، کۆچکردن به‌هۆی کەشوهەواوە لە عیراق واقیعە، ئاماره‌كان گه‌وره‌ن، لە کۆتایی ساڵی 2021 دا، رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ نزیکەی 20,000 ئاوارەی تۆمارکردووە کە بەهۆی کەمیی ئاو، رێژه‌ی بەرزیی سوێری و خراپی کوالێتی ئاو لە سەرانسەری عیراقدا کۆچیان کردووە. لەگەڵ چڕبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان، جێگۆڕکێی دانیشتوان، بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
كۆچی ژینگه‌یی ناچارییه و له پێناو مانه‌وه له ژیاندایە، زه‌ره‌رمه‌ندترین ناوچەش شاره‌كانی هه‌رێم و ژینگه و سروشتی جوان و پاكی كوردستان ده‌بێت
ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی مەترسییەکانی پەیوەست بە کۆچەوە، بەهۆی کەشوهەواوە پێویستی بە کاری بە پەلە و هەماهەنگی هەیە، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ریی ده‌بێت، به‌ڵام به رێژه‌ی كه‌متر به‌راورد به ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق.
رەنگە مه‌ترسییه‌كانی كۆچ له‌سه‌ر هه‌رێم گه‌وره‌تر و زیاتر بن به به‌راورد به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای جیهان. كۆچی دانیشتوانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق بۆ هه‌رێم، له‌زیادبووندایه و رێژه‌یه‌كی زۆری خێزانه داهات به‌رزه‌كان، كۆچیانكردووه بۆ شاره‌كانی هه‌رێم یان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كۆچ و نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی له هه‌رێمدا. ئه‌گه‌ر داتاشمان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت به‌چاو ئه‌م كۆچه ده‌بینرێت، بێگومان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌رئه‌نجامه‌كانی دەرده‌كه‌ون، به‌تایبه‌ت له رووی دیموگرافیای دانیشتوانەوە، چونكه بمانه‌وێت یان نا، رێژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب زۆر زیاتره و له هه‌مانكاتدا تێكڕای زیادبوونی خێزانی عه‌ره‌ب زۆر گه‌وره‌تره له تێكڕای زیادبوونی خێزانی كورد.
كۆچی ژینگه‌یی، كۆچێكی ناچارییه له‌پێناو مانه‌وه له ژیاندایە، زه‌ره‌رمه‌ندترین ناوچه جگه له قه‌ره‌باڵغی، شاره‌كانی هه‌رێم دەبێت، به‌دڵنیاییشه‌وه ژینگه و سروشتی جوان و پاكی كوردستان ده‌بێت.
ئه‌م گۆڕانكارییه له‌وانه‌یه ئێستا زۆر زه‌ق نه‌بووبێته‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له ئاینده‌یەکی نزیكدا یه‌كێك ده‌بێت له قه‌یران و كیشه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت شێوازی ژیانی هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستان.