پلەی ئۆفی یۆرۆی 2024

11:14 - 2024-03-12
وەرزش
128 جار خوێندراوەتەوە

پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی -  2024  ئەڵمانیا كۆتاییهات و 21 هەڵبژاردە دەركەوتوون كە بەشداریی دوا یارییەكانی دەكەن.
بۆ دیارییكردنی سێ هەڵبژاردەكەی تر، یوفا سیستمی یارییە بەراییەكان (پلەی ئۆف) پیادە دەكات، ئەم سیستمەش بریتییە لەوەی 12 هەڵبژاردە لە سێیەم و چوارەم و پێنجەمی گروپەكانی پاڵاوتن، بەپێی پلەی ریزبەندییان لە ریزبەندیی فیفا و ئەنجامەكانیان لە نەیشنس لیگدا، دابەشی سەر 3 گروپی نوێ كراون، پاڵەوانی گروپەكان كە دەكاتە سێ هەڵبژاردە دەبنە دوا سێ هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ دوا یارییەكان. 
قورعەش بۆ یارییەكان كراوە و دوو دوو هەڵبژاردەكان بەمشێوەیە لەگروپەكانیاندا پێكەوە یاریی دەكەن و براوەكان یاریی كۆتایی گروپەكەیان دەكەن و براوەی یاریی كۆتایی گروپەكان راستەوخۆ دەگاتە یۆرۆی 2024:
پلەی ئۆفی A
*وێڵز     × فینلەندا.
*پۆڵەندا × ئەستۆنیا.
پلەی ئۆفی B
*بۆسنە  ×     ئۆكرانیا.
*ئیسرائیل× ئایسلەندا.
پلەی ئۆفی C
*یۆنان × كازخستان.
*جۆرجیا × لۆكسەمبۆرگ.
ئەم یارییانەش رۆژی پێنجشەممە 21/3/2024 دەكرێن و دواتریش 26/3/2024 یاریی كۆتایی هەرسێ گروپەكە دەكرێن.
ماوەیەكیش لەمەوبەر قورعە بۆ دوا یارییەكانیش كراوە و سەرجەم هەڵبژاردەكان بەمشێوەیە بەسەرە 6 گروپدا دابەشكران:
*گروپی یەكەم (ئەڵمانیا، سكۆتلەندا، هەنگاریا، سویسرا).
*گروپی دووەم (ئیسپانیا، كرواتیا، ئیتاڵیا، ئەلبانیا).
*گروپی سێیەم (سلۆڤینیا، دانیمارك، سربیا، ئینگلتەرا).
*گروپی چوارەم (یەكەمی پلەی ئۆفی A، هۆڵەندا، نەمسا، فەرەنسا).
*گروپی پێنجەم (بەلجیكا، سلۆڤاكیا، رۆمانیا، یەكەمی پلەی ئۆفی B).
*گروپی شەشەم (توركیا، یەكەمی پلەی ئۆفی C، پورتوگال، چیك).

بەرنامەی یارییەكان
بەپێی بەرنامەی دانراو بۆ دوایارییەكان، دەبێت 24 هەڵبژاردە بەشدار دەبن، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەك وڵاتی میواندارییكەر یەكەم هەڵبژاردەی بەشدارە، لە پاڵاوتنەكانیشەوە 20 هەڵبژاردە كە سەرجەم یەكەم و دووەمی گروپەكانن گەیشتنە دوا یارییەكان کە ئەم هەڵبژاردانەن:
*گروپی یەكەم (ئیسپانیا) (سكۆتلەندا).
*گروپی دووەم (فەرەنسا) (هۆڵەندا).
*گروپی سێیەم (ئینگلتەرا) (ئیتاڵیا).
*گروپی چوارەم (توركیا) (كرواتیا).
*گروپی پێنجەم (ئەلبانیا) (چیك).
*گروپی شەشەم (بەلجیكا) (نەمسا).
*گروپی حەوتەم (هەنگاریا) (سربیا).
*گروپی هەشتەم (دانیمارك)(سلۆڤینیا).
*گروپی نۆیەم (رۆمانیا)(سویسرا).
*گروپی دەیەم (پورتوگال)(سلۆڤاكیا).

بابەتە پەیوەندیدارەکان