دیانا ئه‌حمه‌د
سیروان سه‌مه‌د لوتفوللا، ناسراوه به سۆران داودی، ساڵی 1991 سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی رۆژنامه‌وانیی بوو، ئێستا وه‌ك بەڕێوەبەری كه‌ناڵی كه‌ركوك ده‌ست به‌كاره.
سۆران داودی به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: سه‌ره‌تای كاری رۆژنامه‌نووسيی راسته‌قینه‌م له ساڵی 1992 ده‌ستیپێكرد، كاتێك ئاواره‌ی شاری دهۆك بووم، له‌وێدا هه‌ندێك بڵاوكراوه‌مان ده‌ركرد له‌وانه (12) ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (الاتحاد) له‌گه‌ڵ هاوڕێی نه‌مر عیدوبابه شێخ و رۆژنامه‌نووسی دووره وڵات ده‌خیلی شه‌مۆ، رۆژنامه‌كه راگیرا و له هه‌ولێر له ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌وه ده‌رچوو، هه‌روه‌ها گۆڤاری سه‌رهه‌ڵدانمان ده‌ركرد، دواتر له 1994 هاتمه هه‌ولێر له هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد) كه زمانحاڵی (یەكێتیی نیشتمانی كوردستان) بوو كارم كرد تا 31ی ئاب ئینجا له سلێمانی گیرسامه‌وه دووباره له هه‌فته نامه‌ی الاتحاد ده‌ستم به‌كاركردن كرد.
سۆران وتیشی: له‌گه‌ڵ كاك فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و كاك ستران عەبدوڵڵا گۆڤاری (تایم)مان به زمانی كوردی ده‌ركرد، دواتر بوومه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه، به‌رنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بیم له ده‌نگی گه‌لی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام دواتر له ساڵی 2003 له به‌غداد، بووم به به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رادیۆی ئه‌وروپای ئازاد، له ساڵی 2004 بووم به په‌یامنێری كه‌ناڵی (الحرة)ی ئه‌مریكی تا ساڵی 2020 پاشان له 2021 له ده‌نگی گه‌لی كوردستان و پاشانیش كه‌ناڵی (المسری) كارم كرد، ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكم، بێگومان ئه‌م كه‌ناڵه ئه‌مانه‌تی ره‌وانشاد (مام جه‌لال)ه بۆیه ئێمه‌ش به هه‌مان سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌و، سیاسه‌تی چەپكە گوڵه‌كه پەیڕەو ده‌كه‌ین، كه‌ناڵه‌كه‌مان ته‌نها كه‌ناڵه كه به چوار زمان په‌خش ده‌كات، گرنگییه‌كی زۆر به لایه‌نی پێكه‌وه ژیان ده‌ده‌ین، ئه‌م كه‌ناڵه راسته ناوی كه‌ركوكه، به‌ڵام ته‌له‌فزیۆنی هه‌موو ناوچه دابڕێنراوه‌كانه له شه‌نگاله‌وه تا مه‌نده‌لی، من له‌م كاره‌مدا هه‌وڵده‌ده‌م گرنگی به ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كان بدرێت و رۆڵی ژن زیاتر بخه‌مه‌ڕوو.