ئەمریكا و هاوپەیمانان: پەیوەندییەكمان بە تەقینەوەكانی بابلەوە نییە

09:44 - 2024-04-20
جیهان
55 جار خوێندراوەتەوە

هەریەك لە فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عیراق رایانگەیاند، هیچ پەیوەندییەكیان بە تەقینەوەكانی شەوی رابردووی پارێزگای بابلەوە نییە و هیچ هێرشێكیان بۆسەر هیچ شوێنێک نەکردووە.
لە را گەیەنراوێكدا، فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد، ئەوان هیچ رۆڵێكیان لە تەقینەوەكانی بابلدا نەبووە و هیچ هێرشێكیان نەکردووە و هێزەكانی هاوپەیمانانیش لە عیراق رەتیانكردەوە، دەستیان لە تەقینەوەكانی پارێزگای بابلدا هەبێت و دڵنیاییاندا كە شەوی رابردوو هیچ هێرشێكیان نەکردووە.
شەوی رابردوو، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە پارێزگای بابل بیسترا و تا ئێستا زانیاریی رەسمی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان