تاکو ئێستا بڕیار لەبارەی سێ مووچەی ساڵی رابردووی کارمەندانی هەرێم نەدراوە

11:28 - 2024-04-21
عیراق
60 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بووە هۆی ناردنی مووچە بۆ کارمەندانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی سێ مووچەی ساڵی رابردووی کارمەندانی هەرێم نەدراوە.
لەو بارەیەوە د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: پڕۆسەی پاكتاوی دارایی لەنێوان عیراق و هەرێم پڕۆسەیەكی درێژخایەنە. دوای تەواوبوونی پڕۆسەكە، ئەگەر پارە بۆ هەرێم بمێنێتەوە ئەوا سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردوو خەرج دەكرێت بەڵام ئەگەر پارە نەمێنێتەوە بەغدا پارە نانێرێت.  هەروەها وتیشی: ناردنی مووچە گرفتی نەماوە و لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عیراق، پارە بۆ دابینکردنی مووچەی کارمەندان بۆ هەرێمیش دەنێردرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان