شانۆی سۆكرات، نووسینی فرانسوا ماری ئاروێ -یه‌كه ناسراوه به ڤۆلێتر.
ڤۆلێتر ساڵی 1759 شانۆی سۆكراتی نووسیوه به شێوازێكی گاڵته‌جاڕانه كه رووداوێكی مێژوویی ده‌گێڕێته‌وه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی نووسه‌ر ره‌خنه‌گرتن بووه له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارا و ئایین. له‌م شانۆیه‌دا به پێچه‌وانه‌ی رووداوه مێژووییه‌كه‌وه، سۆكرات به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر ده‌وه‌ستێته‌وه كه راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سۆكراتی راسته‌قینه له‌به‌رده‌م ده‌سته‌یه‌كی 500 كه‌سیدا سزای ژه‌هرخواردنی به‌سه‌ردا ده‌درێت.
له شانۆكه‌دا زۆرێك له هاوڕێكانی سۆكرات كه له رووداوه راسته‌قینه‌كه‌دا له دادگا ئاماده بوون فه‌رامۆش كراون، وه‌ك ئه‌فلاتوون و ئه‌نتیسینێس و ئه‌ریستیپۆس و چه‌ند كه‌سێكی تر، له‌بری ئه‌وان ژماره‌یه‌ك قوتابی بێ‌ناو دانراو.
كتێبه‌كه له لایه‌ن ئاوات ئه‌حمه‌د سوڵتان له ئینگلیزییه‌وه كراوه به كوردی.