په‌ریان ئه‌حمه‌د: راگه‌یاندن پردێكی
په‌یوه‌ندییه له نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌دا
په‌ریان ئه‌حمه‌د زه‌رده‌شت، رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندكاره له كه‌ناڵی مه‌سرا، له ساڵی 2017ه‌وه له راگه‌یاندن كار ده‌كات، بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زانستی سیاسی‌دا هه‌یه، ئێستاش خوێندكاری دكتۆرایه له (پسپۆڕی سیسته‌می سیاسی).
په‌ریان به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: راگه‌یاندن وه‌ك هه‌ر بوارێكی تر به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی و له هه‌ندێ شوێندا قورسایی خۆی هه‌یه، به تایبه‌ت له ژینگه‌یه‌كدا كه هێشتا به ته‌واوه‌تی ئاماده نه‌كراوه بۆ كارێكی وه‌ك راگه‌یاندن، ئێستا من ئاماده‌كار و پێشكه‌شكارم له كه‌ناڵی مه‌سرا، به‌رای من راگه‌یاندن پردێكی په‌یوه‌ندییه له نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها له نێوان كۆمه‌ڵه جیاوازه‌كانیشدا، به‌هۆی خوێندنی زانسته سیاسییه‌كانه‌وه گرنگی زیاترم دا به بواری رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندن، و بڕوام وایه هه‌موو سیاسییه‌ك ده‌بێت رۆژنامه‌نووس بێت.
په‌ریان وتیشی: بێگومان خول و به‌رده‌وامی و خوێندنه‌وه‌ی زۆر، به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی هه‌ر یه‌ك له‌مانه كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌زموون و به‌رده‌وامیم له‌ناو راگه‌یاندندا، من شاره‌زایم له بواره‌كانی ئاماده‌كاری به‌رنامه و پێشكه‌شكار، وه‌رگێڕان و نووسین، ژووری هه‌واڵ، و هه‌روه‌ها له به‌شی ته‌كنیكدا (كامێرا و مۆنتاژ)، به‌ڵام بواری نووسین تایبه‌تتره له‌لام، چونكه بوارێكی فراوانتره و ئازادتره و ده‌توانم خۆمی زیاتر تیادا بدۆزمه‌وه، ئێستا ئاماده‌كاری و پێشكه‌شكاری بۆ به‌رنامه‌ی (قضایاها) ده‌كه‌م كه له كه‌ناڵی (مەسرا) په‌خش ده‌بێت، به‌رنامه‌كه تایبه‌ته به پرسی ژنان، به‌ڵام نه‌ك به‌و واتایه‌ی (پرسی ژنان)، واتا ته‌نها باسی ماف و داكۆكی نییه، به‌ڵكو باسی پێگه‌ی ژنانە له ته‌واوی بابه‌ته‌كاندا، كه به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی و به هۆی گۆڕینی ئەو سیسته‌مه ئابووری و سیاسیانەی كە له ته‌واوی جیهان روودەدەن.
ئالان محه‌مه‌د