كوێستان فایه‌ق، مۆنتێر و ده‌رهێنه‌ره، له ده‌زگای میدیایی كوردسات مۆنتێری به‌رنامه‌كانه، هاوكات له بواری گرافیك دیزان و مۆنتاژ پسپۆڕه، ماوه‌ی 3 ساڵه له راگه‌یاندندا به‌رده‌وامه.
كوێستان فایه‌ق به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی هاتوومه‌ته بواری راگه‌یاندنه‌وه، بڕوانامه‌ی دبلۆمم هه‌یه له (دیجیتاڵ میدیا)دا، له چه‌ندین خول و سیمیناری تایبه‌ت به بواره‌كه‌مدا به‌شداریم كردووه، له‌ئێستادا ده‌رهێنه‌ر و مۆنتێرم، فێربوون و پراكتیك كردنی ئهوخولیایهی هه‌مه بۆ بواره‌كه‌ی خۆم و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئامانجه‌كانم، ئه‌گه‌ر له‌راگه‌یاندندا نه‌بوومایه حه‌زی ئه‌وه‌م هه‌بوو فیلم سازبم، له‌داهاتوودا هه‌وڵی جدی بۆ ده‌ده‌م.
كوێستان وتیشی: راگه‌یاندن، تاڕاده‌یه‌كی كه‌م مافی به خانمان داوا، هیوادارم له‌داهاتوودا مافی زیاتر به خانمان بدرێت، من له سه‌ختی كێشه‌كانه‌وه فێرده‌بم پێم وایه هیچ شتێك نابێ قورسبێت بۆ ئێمه‌ی ژن، راگه‌یاندن كارێكی ورده و ئاسان نییه، به‌ڵام ئێمه‌ی ژن ده‌توانین به‌باشی ئه‌زموونی ئه‌م كاره بكه‌ین له‌ئێستاشدا له‌شوێنی كاره‌كه‌مدا یه‌كه‌م خانمم كه وه‌ك مۆنتێر و ده‌رهێنه‌ر كارده‌كه‌م و به‌رده‌وامم و كاره‌كه‌م جێگه‌ی شانازیمه، كاری مۆنتێری واته رێكخستن و چاككردن و گۆڕانكاری له فایلی ڤیدیۆ و ده‌نگ له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامه‌كانی مۆنتاژكردنهوه و ئامادەكردنیانە بۆ په‌خش.
دیانا ئه‌حمه‌د