ئەنجومەنی وەزیران: حکومەتی هەرێم دژی بە بانکیکردنی مووچەی کارمەندانی هەرێم نییە

07:46 - 2024-04-24
کوردستان
59 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە 24/4/2024 کۆبوونەوە و دواتر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەدا پرسی بە بانکیکردنی مووچە شایانی چارەسەر.
هاوکات ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: بە رەسمی لیستی مووچەی کارمەندانی ھەرێم رەوانەی بەغدا کراوە و چاوەڕوان دەکرێت ھاوشێوەی مانگی رابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی تری عیراق مووچە رەوانە بکرێت.
هەروەها باس لەوەشکراوە حکومەتی هەرێم ھیچ کات دژی بە بانکیکردنی مووچەی کارمەندانی ھەرێم نەبووە و بابەتی بانکیکردنی مووچە شایەنی چارەسەرە لە ڕێگەی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی ھاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان