بەنداوی دەربەندیخان لە خۆڵ و خاشاک پاک دەکرێتەوە

09:08 - 2024-04-24
کوردستان
51 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی پڕۆژە ژینگەییەکانی دامەزراوەی ڤیم و لە پڕۆژەیەکی نوێدا، دەستی بە پاککردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان لە پاشماوە و خۆڵ و خاشاک کرد.
هاوکات لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پڕۆژەکەدا، نزیکەی 7 تۆن خۆڵ و خاشاکی ناو بەنداوەکە کۆکراوەتەوە و لە بەنداوەکە دەرهێنراوە.
هەروەها پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت و بڕیارە بەنداوەکە لە خۆڵ و خاشاکی سەرئاوکەوتوو پاک بکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان