وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کەلار دروست دەکرێت

09:12 - 2024-04-24
کوردستان
56 جار خوێندراوەتەوە

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای 132 کەیڤی کەلار، لە قۆناغەکانی کۆتایی نزیکبۆتەوە و زیاتر لە 80٪ کارەکانی تەواو بووە.
مەحمود کەریم ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە رایگەیاند: پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای 132 کەیڤی کەلار، 18 ملیار و 132 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەکە پێش ماوەی دیاریکراوی خۆی تەواو دەبێت، ئێستا 85% کارەکانی تەواو بووە. هەروەها مانگی 6ی ئەمساڵ، دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا دەکرێت لەو پڕۆژەیەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان