تابلۆ ونبووەکەی کلێمت بە ملیۆنان دۆلار فرۆشرا

10:44 - 2024-04-24
هەمەرەنگ
54 جار خوێندراوەتەوە

تابلۆی کیژۆڵەکەی لیزەر، کە لەلایەن شێوەکاری بەناوبانگی نەمسایی، گۆستاڤ کلێمتەوە کێشرا، بە 30 ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا.
ئەو تابلۆ تەواو نەکراوەی کلێمت، ساڵێک پێش مردنی واتە ساڵی 1917 دەستی بە کێشانی کرد و بەهۆی مردنییەوە هیچ کات تەواو نەکرا.
لەساڵی 1925 ەوە چارەنووسی تابلۆکە دیار نەما، ساڵی 1960 پیاوێکی نەمسایی بە رێکەوت تابلۆکە دەکڕێت و نەوەکەی ئەم هەفتەیە بە 30 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتی.
ئەو تابلۆیە هەڵگری چیرۆکی زۆرە، زیاتر لە 35 ساڵ هیچ کەس چارەنووسی نەدەزانی. هەروەها وەک مەتەڵێک ماوەتەوە، کە چۆن نازییەکان دەستیان بە تابلۆکە نەگەیشتووە و لەناو نەبراوە چونکە کیژۆڵەی ناو تابلۆکە، یەکێکە لە کچە جوولەکەکانی نەمسا و کچی خێزانێکی سەرمایەداربووە. دواتر ئەو کچە و خوشکەکەی توانیان لە ئۆردوگاکانی نازی بەزیندووێتی بمێننەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان