یەکێتی لە بەغدا نووسینگەی مەکتەبی سیاسی کردەوە

11:19 - 2024-04-24
کوردستان
59 جار خوێندراوەتەوە

 لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی، نووسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا کرایەوە و نزار ئامێدی وەک لێپرسراوی نووسینگەی بەغدای مەکتەبی سیاسی دەست بەکار بوو.
هاوکات نزار ئامێدی لێپرسراوی نووسینگەی بەغدای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایگەیاند: کردنەوەی نووسینگەی مەکتەبی سیاسی لە بەغدا، چوارەم نووسینگەی مەکتەبی سیاسییە، لە دوای سلێمانی و هەولێر و کەرکوک، لە بەغداش ئەو نووسینگەیە کرایەوە.
هەروەها وتیشی: بەغدا چەقی چالاکییە سیاسییەکانە و کردنەوەی مەکتەبی سیاسی ئاماژەیە بۆ ئەوەی یەکێتی لە چەقی چالاکییە سیاسییەکانەوە رۆڵی خۆی بگێڕێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان