سەبارەت بە پرسی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ، لەماوەیەکی کەمدا دوو دامەزراوەی نێودەوڵەتی رەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرن. کە نوێترینیان ئه‌منیستی ئینتهرناشناڵە و 24/4/2024 راپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ رایگەیاند: هێشتا شێروان شێروانی و گوهدار زێباری له زینداندان و به‌بیانوی چه‌كی بێموڵه‌ت ماوه‌ی زیندانەكهیان بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، هەروەها ئاشكراشی کرد له شاری هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتداران دوو پسپۆڕیی جوانكارییان ده‌ستگیركردووە و به تۆمه‌تی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ژنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاو له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵام دواتر به‌بێ ئاڕاسته‌كردنی هیچ تۆمه‌تێك ئازاد كراون.
ئه‌وەش دووه‌م راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تییه كه به نه‌رێنی باس له دۆخی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێم ده‌كات له‌ساڵی رابردوودا له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا كه رۆژی 24/4 بڵاوكراوه‌ته‌وه و رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ش راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه.