سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی:
یەكێتی، بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵكی خۆشەیستی قەڵادزێ و هەموو كوردستان وەفادارە و لە خەبات بۆ قەرەبووكردنەوە و خزمەتكردنیان بەردەوام دەبێت. بەرپرسیارێتیی حكومەتیشە بە كردار خزمەتی قەڵادزێییەكان و سەرجەم هاونیشتمانییان بكات، چونكە ئەزموونەكەمان بەرهەمی گیانفیدایی ئەوانە و دەبێت هەموو هەوڵەكانیش بە ئاڕاستەی خزمەتكردنیان بێت.
مەسعود بارزانی:
لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردومانی زاڵمانەی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانیدا، سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو كارەساتە و هەموو شەهیدانی كوردستان. ئەم تاوانەش لاپەڕەیەكی رەشی رژێمی پێشووی عیراقە، لە بەرامبەر گەلی كوردستاندا.
قوباد تاڵەبانی:
یادی شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزێ و رۆژی شەهیدانی زانكۆ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزیی رادەگرین و هەرگیز ئەو تاوانە و هیچ تاوانێكی دیكەی رژێمی بەعس، لەبیرناكەین.
سەعدی ئەحمەد پیرە:
یادی كارەساتی بۆردومانی قەڵادزێ و بیرەوەرییەكانی تری گەلەكەمان، پێویستە ببنە هەوێنی یەكێتیی ریزەكانی گەلەكەمان و چارەسەركردنی كێشەكان و چاكسازیی راستەقینە.
د.ئارام محەمەد قادر:
پەیامی شەهیدانی زانكۆی سلێمانی لە قەڵادزێ، هەوێنی بیروباوەڕ و قیبلەنمای كاروانی پێشكەوتن و زانستی گەلەكەمانن