تەندرووستی سلێمانی: دۆخی بریندارەکانی رووداوەکەی دووکان جێگیرە

02:14 - 2024-04-26
کوردستان
41 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە باری تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاندووە کە 17 کەس لە رووداوەکەی دووکان برینداربووە و باری تەندروستیی هەموویان جێگیرە"

سامان نادر وتیشی"برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سووک بووە و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە و ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی برینی ئەوانی دیکەین و تەنها لەبەر دڵنیابوون لە تەندروستییان هەندێکیان دەهێنین بۆ سلێمانی''.

بابەتە پەیوەندیدارەکان