حه‌یده‌ر مه‌نتك
شه‌هید شێروان كوڕی خانه‌واده‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزی شۆڕش و یه‌كێتییه، له‌سه‌ر یه‌كێتی و كوردبوونیان هه‌وراز و نشێوی زۆریان بینیووه، به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵیان نه‌داوه و ده‌ستبه‌رداری خه‌بات نه‌بوون.
شه‌هید شێروان مه‌حمود حه‌مه‌د مه‌حمود ناسراو به پیرمام، له دایكبووی ساڵی 1951ی قه‌زای كۆیه و ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه.
له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه چۆته كۆڕی خه‌باته‌وه و پێشمه‌رگه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بووه، دوای پێكهاتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی له ساڵی 1971-1975 پێشمه‌رگه‌ی به‌تالێۆنی سێی بێتواته بووه، رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له شه‌ڕی
چیای ماكۆك.
ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی (هێڵی گشتی)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، ساڵی 1981 بووه به پێشمه‌رگه، دواتر له تیپی 90ی باواجی درێژه‌ی به پێشمه‌رگایه‌تی داوه.
به‌شداریی چه‌ندین نه‌به‌ردیی كردووه و له شه‌ڕی پشتیوانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا برینداركراوه.
دوا پله‌ی پێشمەرگایەتی جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رت بووه.
رۆژی 27/4/1983 له بالیسان شه‌هید كرا.