یەکێتی خۆی بۆ هەموو ئەگەرێکی یاسایی و سیاسی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان ئامادەکردووە

04:58 - 2024-05-02
کوردستان
131 جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بۆ هەموو ئەگەرێکی یاسایی و سیاسی لە بەرامبەر پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان ئامادەکردووە.
تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی یاسایی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە کوردستانی نوێی راگەیاند: یەکێتی لە بەرامبەر هەموو ئەگەرە یاسایی و سیاسییەکاندا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، خۆی ئامادە کردووە.
هەروەها وتیشی: لە بەرامبەر ئەگەرەکانی دواخستنی هەڵبژاردن، رێکاری یاسایی لە هەرێمی کوردستان و لە عیراق دەگرینبەر.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی لە رووی یاسایی و سیاسییە رەتیدەکاتەوە هەڵبژاردن دوابخرێت.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان